س. ک
سەرچاوەیەکی تایبەت لەحکومەتی هەرێم بە کوردجۆرناڵی ڕاگەیاند لەم سێ چوار کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران قوباد تاڵەبانی یەک ووشەی نەگوتووە بەس گوێگربووە.
قوباد تاڵەبانی بە مەسرور بارزانی گوتووە قوربان ئێرە زۆر لە کۆبونەوەی پارتی ئەچێت ئەزبەنی ئەزبەنی ھیچ شتێکی نوێتر بەدیناکەم ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بێت من دەست لەکاردەکێشمەوە بەڵام مەسرور بارزانی ھیچ کاردانەوەیەکی نەبووە.
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر زۆرینەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی بەقوباد تاڵەبانیان گوتبوو تۆ مەچۆ بۆ ئەنجومەنی وەزیران ئەوە نێچیرڤان بارزانی نیە بتوانیت لەگەڵی ئیدارە بەڕێوەببەیت ئەویش بەقسەی نەکردبوون.
