نوێترین

recent

11/08/2019

حەج؛ پەڵەیەکى سپى لەڕۆهەڵاتێکى ڕەشدا


وڵات_ 

لەناو ئەو هەموو تەپوتۆزى ئاڵۆزییەى لەناوچەى کەنداو و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بوونى هەیە، زیاتر لە دوو ملیۆن موسڵمان کە وڵاتەکانیان شیرو و تیر لە یەکترى دەسون، لەناوچەیەکى ئارام کۆبونەتەوە و بەتەنیش یەکەوە ڕێگا دەکەن و بەبێ ئەوەى هیچ ڕقێک لەدڵنیاندا هەبێت فەریزەکانى حەج جێدەکەن.
ئێرە هیچ کوێ نیە، ئێرە (مەککەى پیرۆزە) کە موسڵمانان بە (ماڵى خواد) و (ماڵى ئاسودەیی) وێناى دەکەن.

بەگوێرەى دواهەمین ئامار، کە شەوى ڕابردوو لەلایەن دەستەى حەج و عەمرەى سعودییە بڵاوکرایەوە، دوو ملیۆن و ٤٨٧ هەزار و ١٦٠ حاجى چوونەتە کێوى عەرەفە کە ڕووکنێکى بنەڕەتى حەجە هەر حاجیەک ئەو ڕووکنە ئەنجام نەدات حەجەکەى قبوڵ نابێت، پێى ناوترێت حاجى.

گۆڕینى بەرگى بەیت

ساڵانە کۆمپانیایەکى تایبەتى سعودى کە پێکهاتووە لە ٢٠٠ پیشەوەرى سعودى، بە ماکینەیەکى گەورەى دورین و چاپخانەیەکى گەورە کە درێژیەکەى ١٧ مەتر دەبێت بەرگى کەعبە دەدورن ئامادەى دەکەن بۆ بەیانى جەژن، کە تێیدا٦٠٠ کیلۆ حەریر و ١٢٠ کیلۆ زێر هەزاران تاڵ زیوى تێدا بەکاردێت.
ئەمە نەریتێکە و ساڵانە دواى نوێژى جەژن ئەنجام دەدرێت لەلایەن ٦٠ پشەوەرى پێشکەوتووەوە بەرگى کۆن لادەبرێت و بەرگى نوێ دادەنرێت، بەرگە کۆنەکە دەبرێتەوە خەزینەى دەوڵەت پارچە پارچە دەکرێت و سەرۆکەکانى جیهان کاتێک سەردانى پاشاى سعودیە دەکەن پارچەیەک لەبەرگى کەعبەیان دەدرێتى وەک دیارى بنەماڵەى مەلیک.

سعودیە ئامانجیەتى بۆ ساڵى ٢٠٣٠، ٥٠ ملیۆن ڕیاڵى دەستکەوێت لە فەریزەى حەج

جیهان لەکۆنگرەى حەج_دا!

لەکاتێکدا سعودیە و ئێران، سعودیە_قەتەر ناکۆکیەکانیان لەو پەڕى دۆخى خراپدان بەڵام ئەمە نەبووە هۆى ئەوەى ڕێگرى بکرێت لە چوونى حاجیانى ئەو وڵاتانە بۆ ئەنجامدانى فەریزەى حەجى ئەمساڵ.
ئەمساڵ ٨٦ هەزار زیارەتکارى ئێرانى لەلایەن سعودیە فیزایان پێدراوە بۆ ئەوەى بچنە وڵاتى سعودیە بۆ ئەنجامدانى فەریزەى حەج.

هاوکات بەگوێرەى ڕۆژنامەى "شەرق ئەوسەت"ى سعودى حاجیانى قەتەر گەیشتوونەتە سعودیە بە مەبەستى ئەنجامدانى فەریزەى حەج، هەرچەندە قەتەر ڕەتیکردووە کە گەیشتبن بەڵام دواتر چەندین وێنە بڵاوکرایەوە کە حاجیانى قەتەر گەیشتوونەتە سعودییە بۆ ئەنجامدانى فەریزەى حەجى ٢٠١٩.
بۆیە ئێستا بەدەر لە نیگەرانى و ئاڵۆزییە سیاسیەکان هەموو وڵاتان بەبێ جیاوازى ئەمساڵ بەشدارى حەجیان کردووە، ئەمەش لەلای ى موسڵمانان وەکو کۆنگرەیەکى جیهانى وەسف دەکرێت.
بەڵام ساڵى ٢٠١٧، کاتێک محمەد بن سەلمان گەیشتە سەرتەختى بەڕێوەبەرى هەواڵگرى سعودیە دۆخەکان زۆر گۆڕان، چونکە لەسەردەمى ئەودا  ڕووداوەکەى مینا ڕویدا کوژرانى سەدان حاجى ئێرانى لە مینا_ لێکەتەوە کە یەکێکیان زانایەکى ئەتۆمى بوو.

بۆیە ئێتر وڵاتان ئێستا ترسیان هەیە لەوەى فەریزەى حەجیش تێوەگلێت لە پلانە سیاسى و هەواڵگرییەکان، هەرچەندە سعودیە دژى ئەوەبوو ڕووداوەى میناى ٢٠١٧ ڕووداوێکى ئەنقەست بووبێت.

 


حەج داهاتێکى بەر دەوام بۆ مەلیک

بەگوێرەى ڕوانگەى ٢٠٣٠ سعودیە بێت تا ١٠ ساڵى دیکە ژمارە زیارەتکارانى سعودیە بۆ حەج و عەمرە ساڵانە دەبێت بگاتە سەرو ٣ ملیۆن بۆ ئەوەش ساڵانە سعودیە ٥٠ ملیار ڕیاڵى دەستدەکەوێت بەڵام ئێستا ئاستى ئامانجەکە نیو ملیۆنى کەمە ە  کەمترە لە ١٠ ملیار دۆلار دەستى سعودیە دەکەوێت.

ماهیر جەمال سەرۆکى ژورى بازرگانى پیشەسازى سعودیە نایشارێتەوە، داهاتى حەج بۆ سعودیە ساڵانە ٢٠ بۆ ٢٦ ملیار ڕیاڵى سعودى دەبێت کە خۆى لە ٥.٣٣ بۆ ٦ ملیار دۆلار دەدات بۆ ساڵى ٢٠١٧، بەڵام پێشتر ئەم داهاتە چووتە سەرو ١٦ ملیار دۆلار بەتایبەت ساڵى ٢٠١٢.

ئەمە داهاتە بۆ سعودیە زۆترینى کەرتى تایبەت سودى لێوەردەگرێت کە لەلایەن هەواڵگرى و بنەماڵەى مەلیکەوە کۆنترۆڵکراوە.

بەگوێرەى ئامارەکان، ٤٠%ى کۆى ئو پارەیەى لەحەجەوە دەستدەکەوێت بۆ نیشتەدجێبوون دەڕوات، ٣١% بۆ هاتووچۆ، دیارى ١٤% خواردن ١٠%، تێچووەکانى دیکەش ٥%.

  
ڕکابەرەکانى سعودیە بۆچى حەج بەئامانج ناگرن؟

ئێران لەرێگەى حوسیەکانەوە  تائێستا سێ جار موشەکى ئاڕاستەى مەککە کردووە بەڵام تەقێنراوەتەوە بەڵام هیچ کات دانى بەوەدا نەناوە کە ئەو کارەى کردووە، چونک دەزانێت پشتڕاستکردنەوەى وەها هێرشێک واتا ڕاگەیاندنى مەرگى خۆى، چونکە بەدڵنیاییەوە سەلماندنى وەها کارێکى تێکدەرانە لەسەر وڵاتێک واتاى هەڵگیرساندنى جەنگ دژى کەعبە کە قیبلەى هەموو موسڵمانانە  ئەمەش واتا دژایەتیکردنى ملیارەها موسڵمان لەئاستى جیهان، بۆیە ئەمە کارتێک نیە بۆ فڕیدان لەلایەن ڕکابەرەکانى سعودیە، بەڵام ئەمەش واتاى ئارامى و پشودان نیە.

 

بەگوێرەى وتەى لیوا مەنسور تورکى وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى سعودیە، هەواڵى تێکدانى مەرسیمى حەج دراوە بەڵام ئەوان هەوڵەکانیان لەوبارەیەوە بەوردى ناخانەڕوو زانیارییەکان بڵاوناکەنەوە، ووتى: " لەهیچ هەوڵێک نابورین کە بیەوێت پڕۆسەى حەج شکستپبهێنێت".

حەج وەکو یەکێک لە روکنەکانى ئیسلام، جێگەى بایەخى ملیارەها مرۆڤە لەسەر زەوى، ئەوەشى لەهەموو شتێک زیاتر گرنگترە بەلاى باوەڕدارانى ئاینى ئیسلام ئەو دۆخە دەرونیە ئارامە نەشێوێت کە سەدان ساڵە لەپەناى کەعبەدا موسڵمانان هەموو جیاوازییەک وەلا دەنین پێکەوە هاوار بۆ خواد دەکەن.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085