ئاژانسى وڵات
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى ئایارى فه‌رمانبه‌رانى راگرت، به‌رپرسێكى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ده‌ڵێت: "تا پاره‌كه‌ى به‌غدا نه‌یه‌ت دابه‌شكردنى موچه ده‌ستپێناكاته‌وه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠ى ئاب، بڕیاربوو وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى موچه‌ى مانگى ئایارى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان دابه‌شبكات، به‌ڵام ئه‌و موچه‌یه دابه‌شنه‌كرا.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى به ئاژانسى وڵاتى راگه‌یاند: "هۆكارى دابه‌شنه‌كردنى موچه‌ى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونى پاره و نه‌ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه".
وتیشى: "وه‌زاره‌تى دارایی بڕیاریداوه، دابه‌شكردنى موچه رابگرێت، تا به‌غدا بڕى 454 ملیارى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بنێرێت، به‌گه‌یشتنی موچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگانه دابه‌شده‌كرێت كه تائێستا موچه‌ی مانگی ئایار-یان وه‌رنه‌گرتووه".
