ئاژانسى وڵات
له‌ناو شوقه‌یه‌كدا له گه‌ڕه‌كى ژیان له شارى هه‌ولێر، ژنێكى ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ به به‌رچاوى منداڵه ته‌مه‌ن سێ ساڵانه‌كه‌یه‌وه ده‌كوژرێت، براكه‌شى تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى رووداوه‌كه‌یه.
چیرۆكى رووداوه‌كه به‌شێوه‌یه‌كه كه له كۆتایی مانگى ته‌موزى، ئه‌مساڵ له‌ناو شوقه‌یه‌كدا له گه‌ڕه‌كى ژیان له شارى هه‌ولێر ژنێكى ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ كه به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ منداڵه ته‌مه‌ن سێ ساڵانه‌كه‌ى ژیاون به كوژراوى ده‌دۆزرێته‌وه.
له‌باره‌ى چیرۆكه‌كه‌یه‌وه كه‌سێكى نزیكى ئه‌و ژنه كه ناوى (پ.م.ع) ده‌ڵێت: "پ سێ منداڵى هه‌یه و له هاوسه‌رى پێشووى جیابووه‌ته‌وه، دوو منداڵى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌ژین، منداڵه‌كه‌ى تریشى له‌گه‌ڵ پ له شوقه‌یه‌كدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌ته‌نیا. پ، له پیاوێكه‌وه نزیكه كه ئه‌و شوقه‌یه‌ى به‌كرێ بۆ گرتووه، ئارایشتگایه‌كیشى بۆ داناوه، ویستویه‌تى بیخوازێت".
وتیشى: "ماڵى باوكى پ، ماڵێكى تاڕاده‌یه‌ك داخراون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م كاره‌یان پێ قبوڵنه‌بووه و وایانزانیووه كچه‌كه‌یان پاش جیابوونه‌وه‌ى له هاوسه‌ره‌كه‌ى به‌دڕه‌وشتبووه، دوو براكه‌ى هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌رى و دایكه‌كه‌یان به به‌رچاوى منداڵه ته‌مه‌ن سێ ساڵانه‌كه‌یه‌وه كوشتووه".
به‌پێى زانیارییه‌كانى وڵات، له‌دواى رووداوه‌كه منداڵه سێ ساڵانه‌كه‌ى پ له‌لایه‌ن دادگاوه دراوه‌ته‌وه به باوكى، پاش لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌به‌ر نه‌بوونى به‌ڵگه‌ى پێویست برایه‌كى پ ئازادكراوه و براكه‌ى تریشى كه تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كییه رایكردووه و تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه.
