نوێترین

recent

18/08/2019

كاتى ره‌وانه‌كردنى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ئاشكرا بوو


ئاژانسى وڵات
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: بڕیاره‌ سبه‌ى پاره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌ به‌غداوه‌ بگاته‌ هه‌رێم، ده‌شڵێت: "له‌دواى گه‌یشتنى راسته‌وخۆ به‌شێوه‌ى موچه‌ دابه‌شى ده‌كه‌ین".

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ ئاژانسى وڵاتى راگه‌یاند: "بڕیاره‌ سبه‌ى پاره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، له‌ به‌غداوه‌ بگاته‌ لقى هه‌ولێرى بانكى ناوه‌ندى عێراق، پاش ئه‌وه‌ش ئه‌وان راده‌ستى ئێمه‌ى ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابه‌شى بكه‌ین".

وتیشى: "دڵنیاریی ده‌ده‌ینه‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى كه‌ ماون له‌كاتى دیاریكراوى خۆیدا موچه‌ى مانگى ئایار وه‌رده‌گرن".


Picsart-24-02-23-21-31-09-085