ئاژانسى وڵات
زڕدایكێكى كورد له شارى بۆكانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌هۆى ئه‌شكه‌نجه‌دان منداڵه پێنج ساڵانه‌كه‌ى به‌ناوى ژیوان ده‌كوژێت.
میدیاكانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان بڵاویانكرده‌وه "ئه‌و زڕدایكه ناوى ئاره‌زوو محه‌مه‌د، له شارى بۆكان له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، هه‌ستاوه به ئه‌شكه‌نجه‌دانى منداڵه پێنج ساڵانه‌كه‌ى به گاز، تا به قورسى بریندارى كردووه، دواتر كه‌ره‌سته‌یه‌كى قورسى كێشاوه به‌سه‌ریدا، بووه‌ته هۆكارى گیان له‌ده‌ستدانى".
به وته‌ى مامى ئه‌و منداڵه "ئه‌و زڕدایكه، پێشتر چه‌ندین جار ده‌ست و قاچى ژیوانى شكاندووه، به‌ڵام كه له‌لایه‌ن ماڵى باپیرى ژیوانه‌وه لێپێچینه‌وه‌ى لێكراوه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه حاشاى لێكردووه وتویه‌تى: به‌هۆى كه‌وتنه‌وه واى لێهاتووه، تا ئه رووداوه‌ى به‌سه‌ر منداڵه‌كه هێناوه".
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان "پاش رودداوه‌كه‌وه تۆمه‌تبار هه‌وڵیداوه هه‌ڵبێت بۆ وڵاتى توركیا، به‌ڵام پۆلیس ده‌ستگیر كردووه، له ئێستادا له زینداندایه".

