بەهۆی پابەندنەبوونی بە مەرجەكانی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی “كەباب و برژاوی میران”یان لە سلێمانی داخست.
بێوەی ئەحمەد، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی لە لیژنەكانی قائیمقامیەت ڕایگەیاند “لەلایەن لیژنەی دووی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و بەهۆی پابەندنەبوونی بەمەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن بەتایبەت تەندروستی و ڤێتێرنەری، كەباب و برژاوی میران دادەخرێت”.
وتیشی” خاوەنی كەباب و برژاوی میران بۆ چەندینجار باڵی مریشكی خاوكردۆتەوە و جارێكی تر لەبەفرگر عەمباری كردۆتەوه، بەمەش بەهای خۆراكی لەدەست دەدات و زیان بە تەندروستی ئەو كەسانە دەگەیەنێت ئەوجۆرە خواردەمەنییە دەخۆن.”
ماڵپەڕی فەڕمی قائیمقامیەتی سلێمانی نوسیویەتی” خاوەنی كەباب و برژاوی میران ئەو شیشەی بۆ برژاندن بەكاری هێناوه رەش و ژنگكردوو بووە كە ڕێنماییەكانی تەندروستی ئاماژه بۆ ئەوە دەكەن ژەنگ لەلەشی مرۆڤدا دەنیشێت و سیستەمی بەرگری لەش تێكدەدات بۆیە پێویستە بەوریاییەكەی زۆرەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو كانزایانه بكرێت كەبۆ خواردەمەنی بەكاریدەهێنرێت.”
