ولآت_ شیکارى
د.سەنگەر سەیدقادر
لێكۆڵەری سیاسی و ستراتیژی لە ناوەندی ئیمارات و ناوەندی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی
وڵاتێك بە نیشتمانی قاوە ناسراوەو لە ڕابردووشدا وڵاتی دانایی و زانست و پێشكەوتن بوە خاوەنی یەكێك لە كۆنترین شارستانیەتی مرۆڤایەتی بوون لە ڕووی دادپەروەریەوە ناسرابوو بەجۆرێك ئەگەر كەسێك زوڵمی لێبكرایە دەیان گوت بچۆ لە سەنعا مافەكەت وەرگرەوە... ئەو وڵاتە یەمەنە
كە ئێستا بووە بە یەكێك لە هەژارترین وڵاتانی دنیا و ماوەی زیاتر ٤٢ ساڵە بەدەست شەڕی ناو خۆییەوە دەناڵێنێت كە دواترینیان شەڕی ناوخۆی حوسیەكان و باشوری و سوپای یەمەنە بۆیە لەم شیكاریەدا بە وردی هۆكار و لێكەوت و بەركەوتەكانی شەڕو ئاڵۆزیەكانی یەمەن. دەخەینە ڕوو
سەڕەتای شەڕی یەمەن
یەمەن لە ساڵی ١٨٣٩ لە لایەن. بەریتانیەكانەوە داگیركراو دەسەڵاتێكی مەلەكی تیادا ڕاگەیەنرا، بەڵام دوای ١٢٣ ساڵ و لە ساڵی ١٩٦٢ یەمەنیەكان. دژی دەسەڵاتی مەلكی و حوكمی بەریتانیەكان ڕاپەڕین و شەڕی ناوخۆی لەو وڵاتە دەستی پێكرد بۆ ماوەی ٨ بەردەوام بوو، سەرەڕا پشتیوانیەكانی سعودیە و بەریتانیا و ناردنی هێز لەلایەن جەمال عبدالناسرەوە بۆ پشتیوانی مەلیك محمد بەدرەدین بەڵام لە كۆتایدا ساڵی ١٩٦٧ لە باشوری یەمەن بەریتانیەكان كشانەوە و ساڵی ١٩٧٠ كۆماری یەمەنی باشور دەسەڵاتی پادشایی ( المتوكلیە)ی یەمەنی باشوری ڕوخاند و كۆماری یەمەیەنی دیموكرای ( یەمەنی باشور) ڕاگەیەنرا كە هاوپەیمانی یەكێتی سۆڤیەت بوو
بەدرێژای ساڵانی حەفتا و هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو ناكۆكی و شەڕی ناوخۆی لە نیوان یەمەنی باشور و یەمەنی باكوردا بەڕدەوامبوو تاساڵی ١٩٨٩ ڕووخانی یەكێتێ سۆڤیەت ڕێكەوتنی یەكگرتنەوەی هەردوو وڵات ئیمزا كرا و علی عبدلله ساڵحی سەرۆكی یەمەنی باكور وەك سەرۆك كۆمار و علی سالمی سەرۆكی یەمەنی باشور وەك جێگری هەڵبژێردرا
بەڵام. ساڵی ١٩٩٤ ناكۆكیەكانی علی عبدلله ساڵح و علی سالمی جێگری گەشتە لوتكە و لە كودەتاتەكدا علی عبدالله ساڵح علی سالمی لە دەسەڵات دورخستەوە و پارتی ئیشتراكی یەمەنی باشوری قەدەقەغەكرد و دەستی بەسەر یەمەنی باشوردا گرت.
حوسیەكان كێن؟
حوسیەكانی یەمەن ڕەچەڵەكی خۆیان. دەگێڕنەوە بۆ سەر زید بن علی نەوەی ئیمامی علی و لەناو مەزهەبی زەیدیشدا سەر بە هادیویەكانن و باوەڕییان. بە گێڕانەوەی ئیمام دامەزراندنی خەلافەتی زەیدی هەیە ، ئەگەڕ چی لە هەندێك بۆچوندا هاوبەشن لەگەڵ شیعەدا بەڵام خۆیان بەشیعە نازانن مەزهەبێكی سەربەخۆن.
لە ڕووی سیاسیەوە حوسیەكان دوای یەكگرتنەوەی هەردوو یەمەمەنی باكور و باشور هەستیان. بەپەراوێزخستن دەكرد بۆیە لە ساڵێ ١٩٩٢ لەسەر فەرمانی بەدرەدین حوسی كە یەكێكە لە فوقەها و سەربەزهەبەكانی زەیدی حسن بەدرەدینی كوڕی پارتی (الحق) دامەزراند كە كاری ڕێكخستن و خێرخواز دەكرد و بەڵام ساڵی ١٩٩٤ بە تۆمەتی پشتیوانی باشوریەكانی یەمەن حسین بەدرەدین حوسی سەڕۆكی پارتی الحق دەستگیركرا و ئەمەش بوو نەسەرەتای ناكۆكی حوسیەكان و علی عبدلله ساڵ
لەساڵی ٢٠٠٤ لە ئۆپەڕاسیۆنێكدا بە فەرمانی علی عبدلله ساڵح حسین بەدرەدین حوسی كوژرا و بەهۆیەوە لە ساڵانی ٢٠٠٤-٢٠١١ پێنج جەنگ لەنێوان سوپای یەمەن و حوسیەكاندا هەڵگیرساوە كە (حروب الخمسە) ناسراوە
حوسیەكان دوای یەكگرتنەوەی هەردوو یەمەمەنی باكور و باشور هەستیان. بەپەراوێزخستن دەكرد
كەلە كۆتا جەنگیاندا لەساڵی ٢٠٠٩ علی عبدلله ساڵح بە هاوكاری سعودیە هێرشێكی بەرفرزوانی كردە سەر حوسیكان لە پارێزگای سەعدە كە پێگەی سەرەكی حوسیەكانە و بەتەواوی حوسیەكان بێدەنگ و سەركەوت كران
بۆیە لەگەل هەڵگیرسانی بەهاری عەڕەبی دا حوسیەكان یەكەم هێزبوەن ڕژانە سەر شەقامەكانی سەعدە و بەهئی فراوانبوونی خۆپیشاندانەكانەوە علی عبدلله ساڵح لەژێر فشاری قەتەڕ و سعودیە دا لە ساڵی٢٠١٢ دەستبەڕداری دەسەڵات بوو و عبدربە مەنسور هادی جێگری وەك سەرۆك كۆماری كاتی یەمەن دەستنیشانكرا.
بەڵام جارێكی تر حوسیەكان خۆیان بە كەنارخراو فریودراو دەزانی بۆیە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٣ شەڕی سوپای یەمەن و حوسیەكان دەستی پێكردوە و لە ساڵی ٢٠١٤ عبدالمەلك حوسی سەركردەی حوسیەكان. فەرمانی كرد كە بە ڕێپێوانی ئاشتیانە ڕووبكەنە سەنعا و لە مانگی ١٢ ساڵی ٢٠١٤ حوسیەكان دەستیان بەسەر سەنعای پایتەخت و زۆرینەی پارێزگاكانی یەمەندا گرت
دەست بەسەراگرتنی سەنعا لەلایەن حوسیەكانەوە سعودیەی نیگەران كرد و داوای كرد لە سەنعا بكشێنەوە بەڵام حوسیەكان. ئەو داوایەیان. ڕەتكردەوە بۆ یە لە ٢٠١٥/٣/٢٥ هاوپەیمانێتیەكی دژی حوسیەكان بە بەشداری ٦٠ دەوڵەت پێكهێنا و لە ژێر ناوی(عاصف الحزم) جەنگی دژی حوسیەكان دەستیپێكرد كە بڕیاربوو لە چەند هەفتەیەكدا كۆتای بەدەسەڵاتی حوسیەكان بهێنرێت بەڵام. دوای ٥ ساڵ هێشتا حوسیەكان بەهاوكاری ئێران. دەستیان. بەسەر زۆرینەی یەمەندا گرتوە.
بۆچی سعودیە نەیتوانی جەنگی حوسی كۆتای پێبهێنێت؟
سعودیە لەسەرەتادا پلانی گێڕانەوەی دەسەڵات بوو بۆ سوپای یەمەن و عبدربە مەنسور هادی هاوپەیمانی بەڵام هەرزوو ئێران دەستێوەردانی لە یەمەن كرد و لە ڕێگەی هاوكاری سەربازیەوە ڕێگربوو لەوەی حوسیەكان بڕووخێن ، هۆكارێكی تری ساردبونەوەی سعودیە لە ڕووخانی حوسیەكان پەیوەندی بە ترسی سعودیە و ئیماراتەوە بوو لەوەی ئیخوان. دەست بەسەر یەمەندا بگرێت چونكە پارتی چاكسازی( حزب. الإصلاح ) باڵی ئیخوان لە یەمەن دوای هەڵوەشاندنەوەی پارتی نیشتمانی علی عبدلله ساڵح بەهێزترین هێزی سیاسی یەمەنە، هۆكاری سێیەم پەیوە بە مەترسی ڕێكخراوی قاعیدەوە لە یەمەن كە هێزێكی كاریگەرە و دەستی بەسەر چوا پارێزگای یەمەندا گرتووە.
ساردبونەوەی سعودیە لە ڕووخانی حوسیەكان پەیوەندی بە ترسی سعودیە و ئیماراتەوە بوو
بۆیە لە نێوان قاعیدە و ئیخوان. و حوسیەكاندا بۆ سعودیە حوسی كەمترین زیانی هەیە و لەڕیگەی هێرش و فشاری سەربازیەوە دەیویست حوسیەكان بهێنێتە ژێر بار و لە ئێران دوریان بخاتەوە بەڵام بەهۆی بێ متمانەی حوسیەكان بە سعودیە و بەهێزی نفوزی ئێران لەناو سەركردایەتی حوسی دا ماوەی ٤ ساڵە ڕێگربوە لەم پلانە.
زیانەكانی شەڕی یەمەن
بەپێی ئاماری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەماوەی پێنج ساڵی جەنگی یەمەندا ٣٢٥ هەزار كەس كوژراون و ٦٠٠ هەزار هاوڵاتی برینداربوون و زیاتر لە ٧ ملیۆن كەس ئاوارە بوون. و ٣ ملیۆن هاوڵاتی یەمەن بێ لانە و جێگان و لە كۆی ٢٨. ملیۆن ٣٠٠ هەزار هاوڵاتی یەمەن ٢٢ ملیۆنیان پیویستی بە هاوكاری هەیە.
لەڕووی زیانی مادیەوە شەڕی یەمەن ١١ ملیار دۆلارتێچووی شەڕەكە بوە بئ سعودیە و ئیماراتیش نزیكە٤ ملیار دۆلاری بۆ شەڕی یەمەن خەرج كردوە، بۆ یەمەنیەكانیش زیانەكانی جەنگی ٥ ساڵی ڕابردوو بە ٥٢ ملیار دۆلار خەمڵێنراوە و
بازرگانانی شەڕی یەمەن
بەردەوامی شەڕی یەمەن بەشێكە لە ململانێ و شەڕی ناڕاستەوخۆی بەرەی ئێران. و سعودیە و ئەمەریكا بەلام ئەمەریكا لە شەڕی یەمەندا ڕۆڵێكی لاوازی هەبووە و تەنها ئامانجی فرۆشتنی چەكی زیاتر بووە بە سعودیە ، دەستێوەردانی سەربازی نەكردوە چونكە لە مێژووی ٧٤ ساڵەی دوای جەنگی جیهانی دووەمدا ێەمەریكا خۆی پاراستووە لە شەڕی كەمە نەتەوە وئاینی و مەزهەبیەكان
هەرچی ڕووسیا و چینە بە ناڕاستەوخۆ هاوكاری حوسیەكان. دەكەن لە ڕێگەی پێدانی چەك و بازرگانی كردنەوە، وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەت سوید و بەریتانیا كە بەرژەوەندیان لە نەوت و بازرگانی قاوەی یەمەنی دا هەیە تا ئێستا بێلایەنیان پاراستوە و هەوڵیان. داوە كیشەكانی تەمەن بە گفتوەگۆ چارەسەر بكرێت.
ئایا یەمەن دابەش دەبێت؟
یەمەن بە شێوەیەكی كرداری لە ساڵی ٢٠١٥ دابەش بووە بەسەر یەمەنی باكور كەلەژێردەستی حوسیەكاندایە و یەمەنی باشور كەلەژێر دەسەڵاتی سعودیە و ئیماراتدایە، بەڵام ئەوەی ئەم. پرسەی تۆختر كردەوە ڕووداوەكانی هەفتەی ڕابردوو بوو كە هێزە جوداخوازەكانی یەمەنی باشور بە هاوكاری هێزی ئیمارات دەستیان بەسەر شاری عەدەنی پایتەختی یەمەنی باشوردا گرت و كۆشكی كۆماری معیشیقیان. داگیر كردو هێزەكانی سوپای یەمەن. و سعودیەیان لەعەدەن دەرپەڕاند و سەربەخۆی یەمەنی ڕایانگەیاند
ئەم دۆخە نوێیە یەمەنی گەڕاندەوە بۆ پێش ساڵی ١٩٩٠ و پێش یەكگرتن بەڵام ئەوەی جیاوازە پێش ساڵی ١٩٩٠ سعودیە هاوسنوری یەمەنی باكور بوو كە هاوپەیمانەكانی حوكمی سەنعایان دەكرد بەڵام ئێستا یەمەن لەژێر دەسەلاتی حوسیەكاندایەكە دوژمنی سەرسەختی سعودیەن و زیاتر لە ١٤٠٠ كیلۆمەتر سنوری هاوبەشیان هەیە و بەدەگمەن ڕۆژێك بەبێ هێرشكردنە سەر سعودیە تێپەڕ دەبێت، بۆیە ئێستا سعودیە لە داوێكی مەترسیداردایە كە نازانێت چۆن خۆی لێ ڕزگار بكات، ببوە بەلەمپەرێكی بەهێز لە بەردەم دەسەڵاتی داهاتووی محمد بن سەلماندا و خەونی گرتنە دەستی سەڵاتی بن سەلمانی لاواز كردوە.




