ئاژانسى وڵات
وه‌زیرى به‌رگرى ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت: چه‌ندین چه‌ك و مووشه‌كى نهێنیمان هه‌یه كه جیهان هیچ له‌باره‌یانه‌وه نازانێت، ئاشكراشیده‌كات: "چه‌كه‌كانى ئێمه ده‌توانن پێشى چه‌كه پێشكه‌وتووه‌كانى ئه‌مریكا و روسيا بده‌نه‌وه".
ئه‌میر حاته‌مى، وه‌زیرى به‌رگرى ئێران له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا بۆ ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى رایگه‌یاند: "ئێران چه‌ندین چه‌ك و مووشه‌كى پێشكه‌وتووى هه‌یه، كه له‌لایه‌ن ئه‌ندازیاره ناوخۆییه‌كانه‌وه دروستكراون و جیهان هیچ له‌باره‌یانه‌وه نازانێت".
وه‌زیرى به‌رگرى ئێران زانیارى زیاترى له‌باره‌ى چه‌كه نهێنییه‌كانى ئێرانه‌وه خسته‌ڕوو و وتیشى: "ئێران سیستمێكى به‌رگرى مووشه‌كى پێشكه‌وتووى دروستكردووه كه ده‌توانێت پێشى (S-300) روسى و (په‌ى تریۆت)ى ئه‌مریكى بداته‌وه".
ئه‌مير حاته‌مى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: "سیستمێكى به‌رگرى مووشه‌كیمان داهێناوه كه ده‌توانێت، له دوورى ٣٠٠ كم، ه‌وه ئامانج ده‌ستنیشان بكات، له دوورى ٢٥٠ كم، بیوه‌ستێنێت (بلۆكى بكات)، له دورى ٢٠٠ كم،ه‌وه له‌ناوى به‌رێت".
دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، له ڕۆژى نه‌ته‌وه‌ى پیشه‌سازى به‌رگرى ئێران‌دا ئه‌و وڵاته سیستمى مووشه‌كى (Bavar-373) ى راگه‌یاند كه سیستمێكى پێشكه‌وتووه.
