دەستەی ژینگە، سزادانی ئەو کەسانەی راگەیاند کە راوی باڵندە و ئاژەڵی کێوی دەکەن، بەجۆرێک سزاکەی دەگاتە زیاتر لە (10) ملیۆن دینار.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، لیستێكی سزادانی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە باڵندە ئاژەڵی کێوی راودەکەن، بەجۆرێک سزای راوکردنی پڵنگ و ورچ و ئاسک و بزنی کێوی (10) ملیۆن دینار و بۆ بەرازی کێوی (500) هەزار دینار، رێوی (300) هەزار دینار و راوکردنی سمۆرە (100) و سیخوڕیش سزاکەی (200) هەزار دینارە.
لیسی ئاژەڵەكان و بڕی سەرپێچییەكان
پڵنگ (10) ملیۆن دینار
تاژ پڵنگ (10) ملیۆن دینار
ورچی قاوەیی (10) ملیۆن دینار
وورچی ڕەش (10) ملیۆن دینار
ئاسك (10) ملیۆن دینار
كەڵە و بزنی كێوی (10) ملیۆن دینار
بەراز (500) هەزار دینار
رێوی (300) هەزار دینار
سیخوڕ (200) هەزار دینار
تاژ پڵنگ (10) ملیۆن دینار
ورچی قاوەیی (10) ملیۆن دینار
وورچی ڕەش (10) ملیۆن دینار
ئاسك (10) ملیۆن دینار
مامز (10) ملیۆن دینار
مەڕ و بزنی كێوی (10) ملیۆن دیناركەڵە و بزنی كێوی (10) ملیۆن دینار
بەراز (500) هەزار دینار
رێوی (300) هەزار دینار
سیخوڕ (200) هەزار دینار
سمۆرە (100) هەزار دینار
بڵاوكردنەوەی لیستی سزادان لە كاتێكدایە بەشێك لەو ئاژەڵانە ئێستا بە ئاشكرای لە بازاڕەكان كڕین و فرۆشتنیان پێوە دەكرێت و لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا هەن و بەشێک لە راوچییەکانیش، دوای کوشتن و راوکردنیان وێنەکانیان بڵاودەکەنەوە.
بڕی ئەو سزایانەى کە دیارى کراوە لەلایەن دەستەی ژینگە بۆهەرکەسێک راوى ئاژەڵى کێوى بکات


