بەتۆمەتی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی، پەرلەمانی کوردستان لەڕێی یەکێک لە لیژنه هەمیشەییەکانیەوە به‌دواداچوون له‌سه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سەربەخۆی مافى مرۆڤى هه‌رێم دەکات.
لەسەر سکاڵا‌و راپۆرتی به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى کارگێڕیی و دارایی لە ده‌سته‌ى سەربەخۆی مافى مرۆڤ، پەرلەمانی کوردستان لەڕێی یەکێک لە لیژنه هەمیشەییەکانیەوە به‌دواداچوون له‌سه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سەربەخۆی مافى مرۆڤى هه‌رێم دەکات.ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی زیا پترۆس، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ کراون بریتین لە: دامەزراندنی ١٥ کەس لە خزم و ناسراوی خۆی، بەهەدەردانی بڕە پارەیەکی زۆر لە کڕینی ئەساس و پێویستی ژووری خۆی، خەرجکردنی پارەیەکی زۆر لە ئیفادو سەفەرەکانی دەرەوەیدا.
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى بەدواداچوون ئاماژەى بەوە کردووە کە: “سه‌رۆكى ده‌سته كۆمه‌ڵێك گه‌نده‌ڵى كردووه، كه زه‌قترینیان بریتیه له‌وه‌ى 15 کەسی لە كه‌سوكارو كوتله‌ى خۆى دامه‌زراندووه. له‌كاتێكدا عه‌بدوڵڵا دلێر داوایكردووه ئه‌و دامه‌زراندنه به ئاشكرابێ و ده‌رفه‌ت بدرێت به‌خه‌ڵكى تریش کە داوای دامەزراندن پێشکەش بکەن، به‌ڵام ئه‌و قبوڵى نه‌كردووه“.
لیژنەکەی پەرلەمانی کوردستان هه‌روه‌ها لێکۆڵینەوە لە ئیفادو سەفەری سەرۆکی دەستە دەکەن کە حەوت سەفەری دەرەوەی كردووه‌و تێکڕا 67 ملیۆن دینارى له‌سه‌ر حسابى ده‌سته خەرج کردووە.لیستی تۆمەتەکانی سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ، ئەو 71 ملیۆن دینارەیشى تێدایە، کە سەرۆکی دەستە نووسیویەتی بۆ کڕینی پێداویستى ئۆفیسه‌كه‌ى خۆی. ئەندامەکەی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: “ناچێته عه‌قڵى كه‌سه‌وه تاقمێكى قه‌نه‌فه‌و ئاڵایه‌ك و چه‌ند ته‌پڵه‌كێك لەگەڵ دیكۆراتێكى دیواردا، ٧١ ملیۆن دیناری تێبچێ”.
لیژنەی مافی مرۆڤ، دوای راپۆرتەکەی خۆیان چاوەڕێی دوا بڕیارى سەرۆكایەتى پەرلەمان دەکات، چونکە له خولى پێشووش لیژنەیەكى پەرلەمان كه پێكهاتبوون له فرسەت سۆفى و سۆران عومەر، سەرۆكایەتى پەرلەمان و چاودێرى داراییان لەو کەیسەی سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ ئاگاداركردبووەوە. ئێستا دەبێ بەدواداچوونەکان کۆبکرێنەوە ئەوسا ئیجرائات بکەن. بۆ گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی بەڕێوەبەری گشتیی دیوان کە لەلایەن سەرۆکی دەستەوە لێی زەوت کرابوو، جەعفەر ئیمینكى، سەرۆكى پەرلەمان بەوەكالەت، فەرمانێكی دەرکردبوو بۆ گەڕاندنەوەى دەسەڵاتەكانى عەبدوڵڵا دلێر بەڕێوەبەرى گشتیى دەسته، كه لەلایەن سەرۆكى دەستەوه لێی سەندراوەتەوه، کەچی زیا پترۆس جێبەجێى نەكردووه.
لەبەرامبەردا زیا پترۆس، سەرۆكى دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ ئاماژەى بەوەکردووە وبەرگرى لەخۆى دەکات ودەڵیت:
ئەو مەوزوعه ئاساییه تەنیا لیژنەى مافى مرۆڤ سەردانى دەستەى كردووەو هیچ شتێكى تر نییه. ئەوەى ئەو قسانەى كردووه پڕوپاگەندەى كردووەو بنەماى راستی نییه، سەبارەت بە خەرجکردنی پارە ئەوەى خەرجكراوه ساڵى 2013 بووه به رەزامەندى وەزارەتى ناوخۆ، وردبینیكردن و بەدواداچوونى ئیشی دیوانى چاودێرى داراییه نەك ئیشى راگەیاندن”.
سەبارەت به وەرگرتنەوەى دەسەڵاتەكان له بەڕێوەبەرى گشتیى دیوان زیا پترۆس وتى: “ئەوانه مەوزوعى كارگێڕى ناو دەستەیەو هی راگەیاندن نییه، ئەو شتانه له هەموو شوێنێك دەبێ کە ناكۆكى دروست دەبێ و زۆر ئاساییه”.
لەهەرێمی کوردستان کەمترین بەرپرس بەتۆمەتی گەندەڵی دراوەتە دادگاکان ئەمەش بوەتە جێگای گلەیی رێکخراوەکانی دژە گەندەڵی و شەفافیەت لەهەرێمدا.
