نوێترین

recent

17/08/2019

دوا مۆڵەت دەدرێت بە نانەواخانە و سەمونخانەكان بۆگۆڕینی زەرفی نایلۆن بۆ كاغەز.


قایمقامیەتی قه‌زای‌ ناوه‌ندی سلێمانی دوایین مۆڵەت دەدات بە نانەواخانە و سەمونخانەكان بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری گۆڕینی زەرفی نایلۆن بۆ كاغەز.

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندوه‌: یەکشەممەی داهاتوو كۆتا ئاگاداركردنەوە دەدەن بەنانەواخانەو سەمونخانەكان بۆ بەكارهێنانی كیسی كاغەز لەبری زەرفی نایلۆن، وتیشی: دوای ئەو وادەیە مۆڵەتی یەك هەفتە دەدەن بەنانەواخانەو سەمونخانەكان بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە، لەحاڵەتی جێبەجێنەكردنی بڕیارەكەش  سزادەدرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد، زیاتر لە850 نانەواخانەو سەمونخانە لەسنووری سلێمانی ئاگاداركراونەتەوە بۆ بەكارهێنانی كیسی كاغەزو لەم هەفتەیەدا كارگەی دروستكردنی كیسەكان سەردانی نانەواخانەو سەمونخانەكان دەكات، بۆ چۆنێتیی بەرهەمهێنان و گەیاندنی كیسە كاغەزەكان بەو شوێنانە.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، قایمقامیه‌تی سلێمانی‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا بڕیارییدا به‌كارهێنانی‌ زه‌رفی نایلۆن قه‌ده‌غه‌ بكات و له‌بڕی ئه‌ویش زه‌رفی‌ كاغه‌ز به‌كاربهێندرێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085