ئاژانسى وڵات
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستدرێژى سێكسى كراوه‌ته سه‌ر پێنج كچه كرێكارى بیانى، به‌وهۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
زیا بتڕۆس، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێم له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "هه‌ندێك له كرێكارانی بیانی ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته‌سه‌ر، پێنج كه‌یسی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر كرێكارانی بیانی له‌لایى ئێمه هه‌یه كه له ئه‌نجامدا قوربانییه‌كه گیانى له‌ده‌ستداوه".
وتیشی: "به‌هۆی ده‌ستدرێژی سێكسی و گیان له‌ده‌ستدانیان، هه‌رێم تووشی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه، چونكه كاتێك كرێكاره‌كان هاتوونه‌ته هه‌رێم و چاره‌نووسی دیارنه‌ماوه، له‌داهاتوودا ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌دوای چاره‌نووسیان ده‌گه‌ڕێت و هه‌رێم ده‌بێت ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ربكات و چاره‌نووسیان دیاریبكات".
