ئاژانسى وڵات
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌غدا له بودجه‌ى ساڵى ٢٠١٩ى عێراقدا ناچاره موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم زیاد بكات، ده‌شڵێت: "فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم تا ٣١ى كانونى یه‌كه‌م هیچ كێشه‌یه‌كیان نیه".
غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى گۆڕان له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه: "ده‌بێت وه‌زیری دارایی عیراق داوای لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بكات و تا31ی 12ی 2019ش هیچ گرفتێك دوچاری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نابێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه یاسای بودجه گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت".
وتوشیه‌تى: "ئێستا حكومه‌تی به‌غدا پاره‌و بودجه بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره ده‌نرێت، به‌ڵام كاتێك لیستی موچه‌خۆران ڕه‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێت، ئه‌وا ژماره‌و پله‌ی موچه‌خۆران دیاریده‌كرێت، حكومه‌تی عیراقیش ناچارده‌بێت له‌بری ئه‌وه‌ی پاره له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌رمانبه‌ر ڕه‌وانه بكات، ئه‌وا له‌سه‌ر بنه‌مای پله‌و ژماره‌كانیان موچه‌ڕه‌وانه ده‌كات".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى فراكسیۆنى گۆڕان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: "ئه‌وه‌ش واده‌كات موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم زیادبكات كاتێك كه به‌غدا پاره بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پاره‌كه ڕه‌وانه ده‌كات".
رونیشیكردووه‌ته‌وه: "ئه‌وه‌ی ده‌وترێت ئه‌گه‌ر لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و هێزه ئه‌منیه‌كان ناكرێت ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت له‌به‌ر لایه‌نی ئه‌منی، هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت لیستی موچه ڕه‌وانه بكرێت ئه‌وكات هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی یاخو موچه‌خۆرێك به‌گوێره‌ی پله‌كه‌ی موچه‌ی بۆ ڕه‌وانه ده‌كرێت".
غالب محه‌مه‌د ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه: "ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای 682 هه‌زار موچه‌خۆره‌كه پاره ڕه‌وانه بكات به‌نمونه بوترێت پێنج ترلیۆن دینار ڕه‌وانه ده‌كرێت كاتێك لیست و پله‌ی موچه‌خۆر ڕه‌وانه ده‌كرێت، ڕه‌نگه بكاته شه‌ش ترلیۆن دینار، بۆیه باشتره حكومه‌ت ئه‌و لیستی موچه‌خۆرانه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكات".
