ئاژانسى وڵات
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت: حكومه‌ت پڕۆژه یاسایی نه‌هێشتنى فه‌رمانبه‌رى بندیوارى ئاماده‌كردووه، ده‌شڵێت: "موچه‌ى هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر ده‌بڕین ".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت: "له ئێستادا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى سه‌رقاڵى داڕشتنى پڕۆژه یاسایه‌كه بۆ نه‌هێشتنى فه‌رمانبه‌رى بندیوار، له پاش پێداچونه‌وه یه میلاكاتى فه‌رمانبه‌ران، راده‌ستى په‌رله‌مانى ده‌كه‌ین".
ده‌شڵێت: "پڕۆژه یاساكه به مه‌به‌ستى بۆ نەهێشتنی فه‌رمانبه‌رى بندیوار و ئه‌وانه‌یه كه موچه‌له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن، به‌ڵام هیچ ده‌وامێكى فه‌رمى ناكه‌ن یان وه‌ك پاسه‌وان له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌كانه‌وه دامه‌زراون و ده‌وامیان پێ ناكرێت".
له رابردوودا ملیۆنێک و 500 هەزار کەس وەکو فەرمانبەر مووچەیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا 840 هەزار کەس سیستمی بایۆمەتریان کردووە، دەرکەوتووە تەنیا یەک مووچە وەردەگرن.
