ئاژانسى وڵات
وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم چاوه‌ڕێیه سبه‌ى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له به‌غداوه بگاته هه‌رێمى كوردستان، دووباره ده‌ستبه‌دابه‌شكردنى مووچه بكرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ئاژانسى وڵاتى راگه‌یاند: "ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم، نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمى له حكومه‌تى ناوه‌ندى، ناردووه‌ته وه‌زاره‌تى دارایی بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچون بۆ ئه‌و نوسراوه‌بكات، كه وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی فیدراڵى كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى بڕى ٤٥٤ ملیار دینارى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ى لقى هه‌ولێرى بانكى ناوه‌ندى عێراق بكرێت".
وتیشى: "چاوه‌ڕوانده‌كه‌ین سبه‌ى پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تى دارایی، فه‌رمانى خه‌رجكردنى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌لایه‌ن لقى هه‌ولێرى بانكى ناوه‌ندییه‌وه ده‌ربكات، به‌مشێوه‌یه پاره‌كه ره‌وانه‌بكرێت و ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه بكرێت".
سه‌رچاوه‌كه‌ى وڵات ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "هاوكات وه‌زيرى دارایی هه‌رێم له په‌یوه‌ندیدایه بۆ ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه".
