پێگەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە کە دانی ئەلڤێس بەرگریکارە بەرازیلیەکە کە لە ساڵی ٢٠١٦ یانەی بەرشەلۆنەی جێھێشت دوای کۆتایی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی پاریس ئێستا یاریزانێکی ئازادە ، ئەلڤێس کە لە ٢٠١٦ لە بەرشەلۆنە رۆشت کێشەی لەگەڵ
ئیدارەی یانەکە ھەبوو لەگەڵ ئەوەشدا چەند رۆژێک لەمەوبەر ئەو یاریزانە خۆی خستە بەردەم بارتۆمیۆ تا بیگەرێنێتەوە ، مۆندۆ ئەو پلانەی ئاشکرای کردووە کە ئەلڤێس بۆ گەرانەوەی دایناوە ، ئەلڤێس پێی وایە لە ھەفتەی یەکەمی مانگی داھاتوو بەرشەلۆنە نێیمار دەگەرێنێتەوە لە بەرامبەر بەدەست ھێنانی ئەو یاریزانەش یانەی پاریس داوای سیمیدۆ دەکات ئەوەش وادەکات یانەی بەرشەلۆنە ناچار بن ئەلڤێس یش بگەرێننەوە
