
ئاژانسى وڵات
مه‌زڵوم دا‌غ، ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌زگاى دژه تیرۆرى سه‌ربه ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان ناوى وه‌ك تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى رووداوى ته‌قه‌كردن له دیپلۆماتكارى تورك عوسمان كۆسه‌م بڵاوكرده‌وه، براى خانمه په‌رله‌مانتارى پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان ده‌رسیم داغه.
رۆژى پێنجشه‌ممه ١٨ى ته‌موز، ده‌زگای دژه تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان وێنه‌ی یه‌كێك له داواكراوانی رووداوه‌كه‌ى هه‌ولێرى بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد "ناوی (مه‌زڵوم دا‌غ)ـه، له‌دایكبووی ساڵی (1992)ـه و خه‌ڵكی شاری دیاربه‌كره له توركیا".
ڕۆژنامه‌ى شه‌رقوڵئه‌وسه‌ت له ژماره‌ى ئه‌مڕۆیدا له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه "مه‌زڵوم دا‌غ براى خانمه په‌رله‌مانتارى پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان (هه‌ده‌په)، ده‌رسیم داغه".
تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه ئه‌و خانمه په‌رله‌مانتاره هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، له پشتڕاستكردنه‌وه، یانش ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه.
پاش نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه 17ى ته‌موز، له كافتریاى (هۆكه‌باز) له هه‌ولێر هێرشكرایه‌سه‌ر دوو كارمه‌ندى كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر، عوسمان كۆسه‌م، جێگری كونسوڵی گشتی توركیا كوژرا، دواتر ده‌ركه‌وت كۆسه‌م به‌رپرسێكى باڵاى ده‌زگاى هه‌واڵگرى توركیا (میت) بووه.