نوێترین

recent

20/07/2019

بۆچى میدیاى پارتى سەرکەوتوو نەبوو لە بەلاڕێدابردنى کەیسى کوشتنى عوسمان کۆس؟


وڵات _تایبەت

ڕووماڵى میدیایى بەشێک لە سایت و تەلەفزیۆنەکان ڕێگربوون لەوەى ڕووداوى کوشتنى قوسنوڵى تورکیا لەلایەن میدیایى پارتیەوە ئاڕاستە بکرێت بەخواستى ئەوان، هەربۆیە سەربارى بوونى دوو ماشێنى گەورەى ئیعلامى پارتى نەیتوانى وەڵامى بڕواپێهێنەر لەبارەى کوشتنەوەکەوە پێشکەش جەماوەرى خۆشى بکات.


کوشتنى قونسوڵى تورکیا لەهەولێر، میدیاى پارتى

ڕۆژى چوارشەممەى ١٧ى تەمموز، قونسوڵى تورکیا لە ڕیستۆرانى هۆقەباز کوژرا، هێزەکانى پۆلیس و ئاسایش و دەزگاى هەواڵگرى پاراستن تائێستا ڕاستى ڕووداوەکانیان بۆ خەڵکى ڕوونەکردووەتەوە، تەنانەت ناسنامەى ئەو کەسەشیان شاردەوە کە کە کوژاراوە، نەیانتوانى وەڵام پرسیارە بەدروستى بدەنەوە گرنگەکان بدەنەوە؟

ئایا ئەوەى کوژراوە لەڕاستیدا کێیە؟
چۆن کوژرا و کوشتنەکەى تیرۆرە یان حاڵەتى تر؟
بەڵگەى تاوانەکە چیە؟
سیناریۆکان چین؟




میدیایى پارتى چۆن مامەڵەى کرد؟

میدیاى پارتى بەهێزترینى خۆى لە (ڕوداوى) سەربە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم و (کوردستان ٢٤) سەربە (مەسرور بارزانى) سەرۆکى حکومەت دەبینیەوە  لەسەرەتاى ڕووداوەکەوە بەشێوەیەکى شڵەژاو و نا ستراتیژ مامەڵەیان لەگەڵ ڕووداوەکەدا کرد، واتە جۆرییەتى ڕوداوەکە وایکرد تەنها بتوانن زانیارى بشارنەوە نەوەک زانیارى بدەن بەخەڵک.

ڕووداو، لە پەخشى ڕاستەوخۆد جگە لەوەى هیچ ئاماژەیەکى ڕوونى بەڕوداوەکە نەدا، هاوکات زانیارى هەڵەشى بە بینەراندا بۆنمونە، لەبرى هێنانى ناوى کوژراو بە جێگرى قوسنوڵ، ئاماژەى بۆ ئەوەدەکرد "دیپلۆماتێک" کوژراوە.
جگە لەوەش ناوى (عوسمان کۆس)ى بەناوى (بەیتوڵا) هێنا کە ناوى عوسمان کۆس بووە، ئەمە جگە لەوەى ناوى بەرپرسە پارتیەکەى شاردەوە لەکاتى ڕووداوەکەدا ئاشکرابوو، لەکاتێکدا ڕووداوەکە لەهەوڵیر بوو بەڵام میدیاى تورکى زوتر هەواڵەکانى گەیاند تاوەکو ڕووداو.

ڕوداو و کوردستان ٢٤ نەیانتوانى ڕاستى ڕووداوەکە بشارنەوە، هەرچەند هەوڵیاندا 

هاوکاتى ئەوەش کوردستان ٢٤، نەک نەیتوانى هۆکارەکان ڕاستبکاتەوە بەڵکو وەکو میدیاى فەرمى حکومەت مامەڵەى کرد، تەنها وەکو ڕوانگەیەکى حکومەت هەواڵە فەرمییەکانى گواستەوە.
ئەمە وایکرد، کوردستان ٢٤ و ڕووداو نەک نەیانتوانى وەڵامى پرسیارە گرنگەکان بدەنەوە، هاوکات نەیانتوانى دڵنیایى بدەن بەجەماوەرى خۆیان (پارتى) و وەڵامى بڕوا پێهێنەریان بدەنەوە، چونکە هەموو هەوڵێکیان ئەوەبوو ڕووداوەکە لە ڕێڕەوى ڕاستى خۆى لابدەن.

ڕێبوار کەریم وەلى ڕۆژنامەس لەڕووداو، وەکو ئاماژەیەک بۆ نەزانینى چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووداوەکە کە شۆکهێنەربووە، دەڵێت : "سەبارەت بە رووداوەکەی دوێنێی ھەولێر، تورکەکان قسەیەکی زۆر جوانیان ھەیە. کە شتێکی وا رووبدات دەڵێن:" بیخەمە ناو پڕەکەوە، جێی نابێتەوە. بیخەمە ناو بەتاڵەکەشەوە، پڕ نابێتەوە"!.


میدیایى پارتى چى دەویست؟

میدیاى پارتى بەهەموو شێوەیەک دەویست ڕاستى ڕووداوەکە لەڕووداوێکى ناوخۆیى پەیامدارەوە بکات بەڕووداوێکى تیرۆرستى و پەکەکەى بداتە پاڵ، ئەوەش یەکەم بۆ شەرعیەتدان بەهێنانى زیاترى دەستى تورکیا بۆ ناو خاکى هەرێمى کوردستان پاشان بۆ زیاتر تەحجیم کردنى پەکەکە بەڵام هەر زوو بەشێک لەمیدیا ڕاستى ڕووداوەکەیان ڕونکردەوە و نەیانهێشت میدیاى پاڕاتى بەخواستى خۆى ئاڕاستەى بکات، ئەمەش میدیاى پارتى بەتەواوى شڵەژاند.



وێب سایتەکان

 وێب سایتەکان، سەرکەوتوانەتر لە ڕووداو و کوردستان ٢٤ ڕۆڵیان گێڕا، هەرچەندە ئەوان نەیانتوانى زانیارى دڵنیاکەرەوە بدەن، بەڵام توانیان چەندین سینارۆ و زانیارى باسبکەن کە گەورەترین ماس میدیا کوردییەکان لەو وێنەى کوردستان ٢٤ و ڕووداو  باسیان نەکرد، کە سەرچاوەى زانیاری و داراییان کراوەیە. 
ئەوەى لەوێب سایتەکان باسکرا، ڕەنگە ببێتە سەرچاوەى ئیلهام بۆ داڕشتنى سیناریۆى جۆراوجۆرى سود لێوەرگیراو بۆ دەزگاى پاراستن و دەزگا ئەمنیەکانى دیکە لە پەردەپۆشکردنى ڕووداوەکە.


بۆچى پارتى ووشەى میدیاى سلێمانى بەکاردەهێنێت؟

بەشێک لەکادیرەکانى ڕاگەیاندنى پارتى، بۆ شاردنەوەى شکستى میدیایى لە ئاڕاستەکردنى ڕووداوەکە بەشێوەیەکى بەرنامە بۆ داڕێژراو "ووشەى "میدیاى سلێمانی"یان بەکارهێنا، بەڵام ڕاستیدا ئەوە جۆرێک بوو لە فێڵ بۆ کەڤەرکردنى شکستەکە چونکە ئەوەى ئێستا هەیە شتێک نیە بەناوى میدیاى سلێمانى و هەولێر بەڵکو ئەوەى هەیە لە سلێمانى گەیاندنى زانیارى و بۆچوونە وەکو خۆى کە لەدێر زەمانەوە سروشتى کارى ڕۆشنبیرى و گەیاندن لەم شارە ئاوەڵابووە ڕامکراونەبووە، بۆیە بەشێک لە وێب سایتەکان بەهۆى گەیاندنى پەیامى میدیاییەوە توانیان ڕێگربن لەوەى کوردستان ٢٤ و ڕووداو دۆخەکە بەدڵى خۆیان ئاڕاستە بکەن.


فەراغەکە چیە؟

میدیاى کوردى گیرۆدەى ئەوەبوو کە میدیایەکى حیزبى یان کەسایەتى یان کۆمپانیانیاکانە، بۆیە کاتێک ڕووداوێکى وا ڕوودەدات هەموان لەڕوانگەى بەرژەوەندییەکانى خۆیەوە مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکە دەکەن و ئەگەر زانیارى ڕاستەقینەشیان لابێت دەیشارنەوە.

بۆیە ئەوەى هەیە لەدەزگا میدیا گەورەکانى کوردستاندا ئەوەیە کارى میدیا تەنها پێکهاتووە لە کارى (گواستنەوە)ى ڕووداو بەگوێرەى سیناریۆى هێزە ئەمنیەکان و لایەنەکانى بەرژەوەندى، نەوەکو بەگوێرەى بەدواداچونەکان و بەڵگەى پێویست، کە لەکەیسێکى لەو جۆرەدا پێویستە کەناڵەکان پشت بە بنکۆڵکارى خۆیان ببەستن.


   

Picsart-24-02-23-21-31-09-085