ئەو ژنەی لە شاری كەركوك پشتیوانی حزبی بەعسی كرد و لە دژی كاندیدی پارتی و یەكێتی بۆ پارێزگاری كەركوك خۆپیشاندانی كرد فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو.
لە خۆپیشاندانەكەی ئێوارەی دوێنێی شاری كەركوك كە ژمارەیەك لە عەرەب و توركمانی شارەكە لە دژی كاندیدی پارتی و یەكێتی بۆ پارێزگاری كەركوك ئەنجامیاندا ژنێكی عەرەب دروشمی پشتیوانی بۆ بەعس و سەدام وتەوە.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركوك ئەمڕۆ بە میدیا عێراقیەكانی راگەیاند: دادگای كەركوك فەرمانی دەستگیركردنی بۆ رەنا حەمید دەركردووە و هێزیكی ئەمنیش چوونەتە سەر ماڵەكەی، بەڵام ناوبراو لە ماڵ نەبووە و هەڵاتووە.
