ئاژانسى وڵات
حه‌مزه بنلادن، كوڕى گه‌وره‌ى ئوسامه بن لادن كه یه‌كێكه له سه‌ركرده دیاره‌كانى رێكخراوى تیرۆریستى (ئه‌ل قاعیده)، مردووه.
تۆڕی ئێن بی سی نیوزی ئەمریكی له‌سه‌ر زارى سێ به‌رپرسى باڵاى ئه‌مریكاوه كه ناوه‌كانیان ئاشكرا نه‌كراوه ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه ٣١ى ته‌موز، بڵاویكرده‌وه "حەمزە بن لادن، كوڕ و جێگرەوەی ئوسامە بن لادن سەرۆكی پێشوی رێكخراوی قاعیدە مردووە".
دوایین دەركەوتنی حەمزە بن لادن دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2018 كاتێك لەبەیاننامەیەكدا وەك سەركردەیەكی قاعیدە داوای له سعودییەكان كرد شۆڕش بكه‌ن. پاشان، لەمانگی شوباتى 2019 دا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، پاداشتێكی زۆرى ته‌رخانكردن بۆ ئەو كەسەی حەمزە بن لادن بدۆزێتەوە یان زانیارى له‌باره‌وه بدات.
