
ئاژانسى وڵات
له ویلایه‌تى ئۆكلاهۆما له ئه‌مریكا، دایك و باوكێك له رووداوێكى ده‌گمه‌ن و مه‌ترسیداردا ده‌ستدرێژى سێكسى ده‌كه‌نه سه‌ر كچه ته‌مه‌ن دوو ساڵانه‌كه‌یان.
به‌پێى میدیاكانى ئه‌مریكا باوكه‌كه ناوى جێرارد كۆدینگتۆن و ته‌مه‌ن 25 ساڵه، دایكه‌كه‌ش ناوى كریستینیا نێڵسنه و ته‌مه‌نى 29 ساڵه و دووگیانه. ئه‌م دایك و باوكه كچه ته‌مه‌ن دوو ساڵانه‌كه‌یان له ماڵه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه و لێیانداوه و ده‌ستدرێژى سێكسیان كردووه‌ته سه‌رى".
ئه‌و دایك و باوكه له دانپێدانانه‌كانیاندا له‌دواى ده‌ستگیر كردنان دانیان به‌وه‌دا ناوه "به‌نیازبوون له پاش له‌دایكبوونى منداڵه‌كه‌ى ناو سكى كریستینیا ده‌ستدرێژى بكه‌نه سه‌ر ئه‌ویش".
به گوێره‌ى میدیاكانى ئه‌مریكا "له ئێستادا منداڵى ئه‌م دایك و باوكه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه چاودێرى ده‌كرێت و له دۆخێكى خراپى ده‌روونى و ته‌ندروستى دایه".