
حیزبی بۆگەنی و تۆمەت و ئیستیقالە؟!
عوسمان گوڵپی
یەکێک لە خاسیەتەکانی حیزبی کوردی ئەوەیە کاتێک ئەندامێکیان وازدەھینێت و ناتوانێ درێژە بەکارکردن بدات لەگەل ئەو ھێزەدا بەھەر ھۆکارێکبێت، ئیدی تۆمەتی ئامادەکراو دەیان قسەی نابەجێ و شتی گوماناوی دەخەنە شوێنێ ، ھەرچەن ھیچ لەوانە جێ ناگرن و حیزب ناتوانێ بە تۆموت خستنەپال ئەندامە وازھێنەرەکانی، خۆی جوان بکاتەوە، بەلام سیفاتێکێ زۆر ناتەندروستی دواکەوتویانەیە و مرۆڤ تێێدا دەبێتە قوربانی و ئەمەش پێچەوانەی بنەمای دروستبونی بەرژەوەندی و کەرامەتی مرۆڤە کە بانگەشەی بۆ دەکرێ
" دەکرێت بێ ھیوا کردنەکە لادانی حیزبەکەبێ لە بنەماکانی و دوورکەوتنەوەی ئامانجەکان بێت یان بەلارێدابردنی بەرژەوەندی گشتیبێ بەرەو بەرژەوەندی تایبەت و شەخسی "
ئەو ناشیرینکردنەی مرۆڤ کاتێ واز لە حیزبەکەی دێنێ تەنھا ئامانج تێیدا ئەوەیە کە بە حساب حیزبەکە خۆی دوور بخاتەوە لە کاریگەری واز ھێنانەکەیی و رەوایەتی رەخنەکانی کۆتایی پێ بھێنێت و کەس چاوی لێ نەکات و ساردی نیگەرانی دروست نەکان ، ئەمەش تەنھا بەرژەوەندی خوازەکانی حیزبەکان لێی سودمەند دەبن
دەکرێت ئەو ئەندامەی کە واز دەھێنێ کەم و کورتی ھەبێ و دەشکرێ ھۆکارەکەی خودی بێت ، لە ھەمان کاتدا
بەلام ئەمە بۆ ھیچ لا ڕەوایەتی نادا بە شکاندن و تۆمەت بەخشینەوە و لەکەدارکردنی بەتایبەت ئەگەر ئەم خوە ناپەسەندە سەرۆك و دارودەستەكەیبن
بۆ کۆتایی هێنان بەم ناشیرینە ھوشیاری خەلک گرنگە و گۆرانکاری لە حیزبەکاندا گرنگترە، کە مرۆڤ و کەرامەتی مرۆڤ لە پێش حیزب و بەرژەوەندیەکانیانەوە دابنێن.
باشترە ھەموان راستی بلێین و رێگە تەندروستەکە بگرین و چەواشەکاری نەکەین و لەبەرامبەر ھەر تەشھیر و تۆمەتێکدا ڕێگای یاسا و دادگا بگرینەبەر .حیزبەکانیش دڵنیابن ھاولاتیان لە تۆمەت و تەشھیری ئامادەکراو تێگەشتون و وەك وەستا خەیری دەڵێ بۆگەنیەکانی خۆیان بۆ ناشارێتەوەو ناتوانن بیدەن بەسەر کەسدا و بەمە دەڵێن حیزبی بۆگەنی
"دەکرێت بێ ھێیوا کردنەکە لادانی حیزبەکەبێ لە بنەماکانی و دوورکەوتنەوەی ئامانجەکان بێت یان بەلارێدابردنی بەرژەوەندی گشتیبێ بەرەو بەرژەوەندی تایبەت و شەخسی"
"بۆ کۆتایی هێنان بەم ناشیرینە ھوشیاری خەلک گرنگە و گۆرانکاری لە حیزبەکاندا گرنگترە، کە مرۆڤ و کەرامەتی مرۆڤ لە پێش حیزب و بەرژەوەندیەکانیانەوە دابنێن"
تێبینی / چۆن ئەندام بون لە حیزبدا خۆویستانەیە و ئازادی شەخسیە ، ئاواش وازهێنان و دوورکەوتنەوە ئازادی شەخسیە، ئافەرین بۆ ئەو هێزانەی لەمە تێدەگەن و راستگۆن لە بەكردار كردنیدا، تەنها لە پێناو پاراستنی كەرامەتی مرۆڤدا