ئاژانسى وڵات
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٨ى ته‌موز، له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر گه‌نجێك گوللـه له ده‌ستى ده‌رچووه و یه‌كێك له هاوڕێكانى خۆى كوشتووه، وته‌بێژى پۆلسى هه‌ولێریش ده‌ڵێت: "رووداوه‌كه له ئه‌نجامى گاڵته و گه‌پ بووه".
هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ورده‌كارى رووداوه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه ونوسیویه‌تى" دوێنێ شه‌و له چه‌ند گه‌نجێكى هاوڕێ به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌ته‌وه، یارى و گاڵته و گه‌پیان كردووه، به‌ڵام له ئه‌نجامدا یه‌كێكیان گولـله‌ى تاپڕ له ده‌ستى ده‌رچووه، ئه‌وه‌ى تریانى كوشتووه".
له‌باره‌ى ناسنامه‌ى كوژراوه‌كه‌وه وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر ئاشكرایكردووه "قوربانییه‌كه ته‌مه‌نى ٣٠ ساڵه و ناوى(ها.ن) له گه‌راجى هه‌ولێر به‌غدا كارى كردووه".
وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "ئه‌و دوو هاوڕێیه‌ى تر‌ى كه له‌گه‌ڵیدا بوون، یه‌كێكیان گولـله‌كه‌ى له‌ده‌ست ده‌رچووه ده‌ستگیر كراون، دۆسییه‌ى لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه".
ماوه‌یه‌كه رووداوه‌كانى كوژران و ته‌قه كردن و تاوان له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان روویان له زایادبوون كردووه، به‌هۆیه‌وه رۆژانه چه‌ندین كه‌س ده‌بنه قوربانى.
