نوێترین

recent

30/07/2019

وڵاتێکی گەشتیاری بە یەک مەرج، ڤیزای 10 ساڵی دەداتە گەشتیاران.


وڵاتێکی گەشتیاری بە یەک مەرج، ڤیزای 10 ساڵی دەداتە گەشتیاران.
ئەمڕۆ سێشەممە 30-7-2019، رۆژنامەی فەرمیی تورکیا بڵاوی کردەوە، یاسای پێدانی ڤیزا بە گەشتیاران هەموار کراوەتەوە و دەتوانن ماوەی 10 ساڵ بە یەک ڤیزا، سەردانی تورکیا بکەن.
بەپێی هەموارکردنەکە، لەمڕۆوە تورکیا ڤیزای درێژماوەی 10 ساڵی بە گەشتیارانی بیانی دەدات، بەو مەرجەی لە شەش مانگی یەکەمی وەرگرتنی ڤیزاکە، گەشتیارەکە یەکەم سەردانی بۆ تورکیا بەو ڤیزایە، بکات.
هەروەک رۆژنامەکە بڵاوی کردووەتەوە، ئەگەر گەشتیار ئەو ڤیزا درێژماوەیە وەربگرێت و لە شەش مانگی یەکەم سەردانی تورکیا نەکات، ئەوا ڤیزاکەی پووچەڵ دەبێتەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085