بەرپرسێکى باڵاى یەکێتى رایدەگەیەنێن کەسانێک گۆڕان و یەکێتیان کردوەتە پاشکۆ‌و داواش دەکات هاوپەیمانیەتى نێوانیان زیندوو بکرێتەوە.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندییەکانى بەریتانیاى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە نوسینێکدا بەبۆنەى کۆچى دوایی نەوشیروان مستەفا بڵاویکردوەتەوە نوسیویەتى"لێتان ناشارمه‌وه چه‌نده جیابوونه‌وه‌ی كاكه نه‌وه‌م له یه‌كێتی پێ ناخۆش بوو ئه‌وه‌نده‌ش جێبه‌جێ نه‌كردنی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕانم پێ ناخۆش بوو".
ئاماژەى بەوەشکردوە، لەدوا دیداریدا لەگەڵ ناوبراودا نەوشیروان مستەفا رایگەیاندوە کە نیگەرانە لەجێبەجێ نەکردنى رێکەوتنەکەو وتوویەتى" دڵنیام كه ئه‌وانه ناهێڵن ئه‌و رێكه‌و‌تنه سه‌ربگرێت وتم : ئه‌وانه كێن ؟ به پێكه‌نینه ئارامه‌كه‌یه‌وه وتی ئه‌وانه‌ی كه تۆ پێیان ئه‌ڵێت ( تووشی زه‌ردوویی بوونه)..!! ئه‌وانه‌ش لای ئێمه و لای ئێوه‌ش هه‌ن و دڵنیام هه‌موو شتێك تێك ئه‌ده‌ن".
لەبەشێکى تر‌ى نوسینەکەیدا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، جەخت دەکاتەوە، هێشتا قه‌ده‌ری گۆڕان و یه‌كێتییان دایه ده‌ستی كه‌سانێك كه كردیانینه پاشكۆ، هیواش دەخوازێت هاوپەیمانیەتى نێوان گۆڕان و یەکێتى زیندوو بکرێتەوە کە بەوتەى خۆی دوا وەسێتى تاڵەبانى و نەوشیروان مستەفا ب
