وڵات _ تایبه‌ت
به‌گوێره‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى له‌كۆشكى سپى ئه‌مریكا، ئیخوان موسلیمین كه گه‌وره‌ترین هێزى ئیسلامیه له ئاستى جیهان، ده‌خرێته ناو لیستى تیرۆره‌وه.
زه‌رده‌شت بابان ڕاوێژكار كۆمارییه‌كان و حكومه‌تى فیدراڵى ئه‌مریكا ئه‌وه‌ى ئاشكراكرد "لەسەر بریاری سەرۆک ترامب وەزارەتی دەروە کاردەکات بۆ خستنی رێخراوی ئێخوان موسلیمین بۆ سەر لیستی تیرەرستەکان واتای ئەوەیە ھەرکەسیک یان وولاتێک ھاوکاریان بکات تووشی کێشەی یاسای دەبیت لەگەل ئەمریکا دا ئەمە کیشە بۆ پەیوەندی و ئەمریکا و ھەندی وولاتی خوڕھەلاتی ناھەڕاست درووست دەکات کە ئەم ریخراوە بەھیزە یابەشیکە لە حوکمەتی ئەو وولاتانە بەتایبەتی تورکیا کە لایان گیر‌و یارمەتی دەری ئەم ریخراوەیە وە ھەندی لە کەسانی داواکراوەکانی ئەو ریخڕاوە لە تورکیا دەژین".
به‌گوێره‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى كه له‌وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا و ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره ئابورى و ئه‌منیه‌كان دیراسه ده‌كرێت، (ئیخوان و سه‌رجه‌م) ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ى درێژكراوه‌ى ئیخوانن ده‌كه‌ونه ناو لیستى سزكانه‌وه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، پارته ئیسلامیه‌كانى كوردستان كه خۆیان له‌كۆمه‌ڵى ئیسلامى و بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى و یه‌كگرتووى ئیسلامى ده‌بینێته‌وه، ئه‌گه‌رى زۆره بچنه نێو لیستى سزاكانه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌مریكى، كوردى كه نه‌یویست ناوى ئاشكرابكرێت، ئه‌گه‌رێكى به‌هێزه پارته ئیسلامیه‌كانى كوردستان توشى هه‌مان قه‌یران ببن، چونكه ئه‌وانیش دریژكراوه‌ى بیر و ره‌وتى ئیخوانن.
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، به‌تایبه‌ت هه‌ریه‌كه له (یه‌كگرتووى ئیسلامى و كۆمه‌ڵى ئیسلامى) ئه‌گه‌رى به‌هێز هه‌یه بچنه نێو لیستى سزاكانه‌وه به‌تایبه‌ت یه‌كگرتووى ئیسلامى كه په‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخۆى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئیخوان هه‌یه، ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ش له ڕێگه‌ى ئه‌میندارى یه‌كگرتووى ئیسلامیه‌وه به‌ڕوونى دیاره.
پارته ئیسلامیه‌كانى كوردستان كه خۆیان له‌كۆمه‌ڵى ئیسلامى و بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى و یه‌كگرتووى ئیسلامى ده‌بینێته‌وه، ئه‌گه‌رى زۆره بچنه نێو لیستى سزاكانه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌یه‌كگرتوى ئیسلامى به‌هۆى هه‌ستیارى بابه‌ته‌وه نه‌یویست ناوى ئاشكرابكرێت ئه‌وه‌ى بۆ "وڵات" ئاشكراكرد "له‌ساڵى 2018 وه تائێستا چه‌ندین جار ئه‌مریكیه‌كان له كاتى سه‌ردان و كاره دیبلۆماسیه‌كانیان پرسیارى په‌یوه‌ندى ئێمه و ئیخوانیان پرسیوه، ئیمه ڕه‌تمان كردووه‌ته‌وه".
گۆشه‌گیرى دیبلۆماسى.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى "وڵات" له‌چه‌ندین سه‌رچاوه‌ى جیاوازه‌وه ده‌ستى كه‌وتووه، له‌ئاستى وه‌فده دیبلۆماسییه‌كان و له‌ئاستى نوێنه‌رایه‌تى وڵاتان له‌هه‌رێمى، له ساڵى 2014 و له‌گه‌ڵ هاتنى شه‌ڕى داعش، ئیسلامیه‌كانى توشى گۆشه‌گیرى دیبلۆماسى هاتوون، واته وه‌فده بیانیه‌كان و نوێنه‌رایه‌تى وڵاتان بۆ هیچ پرسێك له‌گه‌ڵیان كۆنابنه‌وه و پرسیان پێناكه‌ن ئه‌وه‌ش له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه كه وڵاتانى هاوپه‌یمان به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ پارته ئیسلامیه‌كان.
ڕه‌نگه تا كۆتایى ئه‌م مانگه ئاسۆى ئاینده‌ى ئیخوان له ئه‌جێنداى ئه‌مریكا ڕونبێته‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ ئیسلامیه‌كانى كوردستان دۆخێكى یه‌كلایى كه‌ره‌وه ده‌بێت.



