بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند لەمەودوا ھاووڵاتیان دەتوانن فۆرمی کارتی نیشتمانی بە شێوەی ئۆنڵاین پڕ بکەنەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی پارێزگای سلێمانی کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاو کراوەتەوە دەڵێت "ھاوڵاتیان دەتوانن بە شێوەی ئۆنڵاین و راستەوخۆ لە رێگەی لینکی (www.nid-moi.gov.iq) لەسەر کۆمپیوتەر یان بە مۆبایل لە ماڵی خۆیانەوە فۆرمی کارتی نیشتمانی پڕ بکەنەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دوای پڕکردنەوەی کارتەکە، ھاوڵاتیەکە زانیارییەکان دەبات بۆ فەرمانگەی کارتی نیشتمانی و مامەڵەی بۆ ڕایی دەکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، خوێندنەوەی بارکۆدی فۆڕمەکە پێویستی بە بەرنامەی (acrobetpro) ھەیە.
