نوێترین

recent

09/05/2019

کەشناسی وادەی باران بارینی ڕاگەیاند


کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند لە ئەمڕۆ گۆڕانکاریی لە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان پارێزگای سلێمانی رودەدات.

کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە ئەمڕۆوە ئاسمانى ناوچەکەمان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو و نیمچە هەور پلەکانى گەرما رو لە نزم بونەوە دەکات و بارانیش لە هەندێ ناوچە دەبارێت.

ڕوونیشیکردووەتەوە سبەینێ هەینی ئەو کەشە ناجێگیرە بەردەوامى دەبێت، باران لە سنورى پارێزگاى سلێمانى دەبارێت، لەگەڵ بارانیش تەرزە بارین دەبێت لە ناوچە شاخاویە بەرزەکانى ئەو پارێزگایە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085