ناو و نازناودانا سۆفی برایملەخۆمەوە دەست پێ دەکەم، لە ناو و نازناوەکان کە خۆم بە (دانا سۆفی) ناو دەبرێم و بێ بەش نیم لەوەی باسی دەکەم، منیش وەکو کوردێک نازناوی سۆفیەتی و ئاینی بوونی باوکم وەرگرتووە، ھەرچەندە شانازییە باوکمان لە پیاوەتی و کەسایەتییهکی مزگەوتەوە ئەم ناوەی وەرگرتبێت، باوکم ناوی (ئیبراھیمە) لەو شار و ناوچەیەی لێی دەژیم زۆرینەی دەی ناسن، تا
نەڵێیت (سۆفی برایم) عەبدێکی خوا نای ناسێت!
کابرا ناوی کامیلە، تا بەیانی بڵێیت (کامیل) کەس نازانێت مهبهستت كێیه، ھەر کەگوتت شێخ کامیلی بەرە، ھەموو دونیا دهیناسێت، تۆ بڵێ لە ساڵی نەوەدەکان لە بارهگای بەرەی کوردستانیی دانیشتووە، ئیتر ئەوەی بەسەردا دابڕایەوە، ئێستا ٢٧ ساڵە بەرە نەماوەو ئەم ھەر شێخ کامیلی بەرەیە!حاجی کهریمی عەلەفیش بە ھەمان شێوە پیاوێکی دەوڵەمەند و خێرخواز، ئێواران نانی داوە بە سواڵکەرەکانی بەردەم مزگەوتی گەورەی سلێمانی، ئەویشیان کرد بە (بلە سواڵکەر)! کەسێکی تر ناوی ئەحمەد بوو، پێیان دەوت (ئەحە نۆکە)، جارێک لێیان پرسی گوتیان بۆ وات پێ ئەڵێن؟ گوتبووی لە کاتی گرانییەکە نۆکم دەفرۆشت، ئیتر ئەم ناوەیان بەسەردا دابڕیم، به تهنزهوه گوتیشی، زۆر سوپاس بۆ خوا قۆندەرەم نەفرۆشت!
حاجی کهریمی عەلەفیش بە ھەمان شێوە پیاوێکی دەوڵەمەند و خێرخواز، ئێواران نانی داوە بە سواڵکەرەکانی بەردەم مزگەوتی گەورەی سلێمانی، ئەویشیان کرد بە (بلە سواڵکەر)! کەسێکی تر ناوی ئەحمەد بوو، پێیان دەوت (ئەحە نۆکە)، جارێک لێیان پرسی گوتیان بۆ وات پێ ئەڵێن؟ گوتبووی لە کاتی گرانییەکە نۆکم دەفرۆشت، ئیتر ئەم ناوەیان بەسەردا دابڕیم، به تهنزهوه گوتیشی، زۆر سوپاس بۆ خوا قۆندەرەم نەفرۆشت!خەڵکی ئێمە وای لێھاتووە بێ ناو و پیشەدانەپاڵ و کام عەشیرەتە ناتوانن یەکتری بناسنەوە و بژین، پیاوێک ھەبوو لە سلێمانی (حاجی کەریم بێکراس)یان پێ ئەوت! پیاوێکی سەخی و خێرۆمەندبووە، کراسی بۆ بێکراسان کڕیوە، ناوەکەشیان بەسەر خۆیدا دابڕیوە!
پرسیارێک بۆ ئێوە جێ دەھێڵم، دەبێت کەی وامان لێبێت بەبێ ناوی شارێک و شاخێک و نازناوێک، خۆمان تەنھا خۆمان بین؟! یان ئەوە لە کۆن و کوردەواریدا ھاتووە و ناگۆڕێت؟!لێرەشدا شتێکمان بۆ دەرئەکەوێت، ئەگەر سەرنج بدەین ئەو ناوانەی خەڵکی بەسەر ئەوانی تردا دایانبڕیوە، زۆرینەیان نازناو و پاشناوى نهرێنى بوون، بهپێچهوانهوه ئەو نازناوانەی خەڵک بۆخۆیان ھەڵبژاردووە، زیاد لە پێویست گەورە و ئهرێنى بوون، لەم ناوانەش شێخ و مەلا لە پێشی پێشەوەی نازناوەکانن.لێرەدا بەشێکی مرۆڤی کورد خۆی بوونی خۆی وون دەکات، ناتوانێت خۆی بێت بێ ھیچ زیادەیهک، بێ عەشیرەت و پشتوپەنا، بێ نازناو و بێ ڕتووش.
