

دکتۆر ماکۆک محمد
۱- پێویستە شاشەی مۆبایلەکەت پاکبێت، پیسی و چڵکی سەر شاشە بێزاریی زیاتر بۆ چاو درووست ئەکات.
۲- ڕووناکی شاشە و ڕووناکی دەوروبەر لێکەوە نزیک بن، لە ژوورێکی تاریک تەماشای مۆبایل مەکە.
۳- ئەپڵیکەیشنی بلو فلتەر بخەگەڕ بۆ پاراستنی چاو لە تیشکی زیانبەخش.
٤- بە ڕاکشانەوە سەیری شاشە مەکە، واتە شاشەی مۆبایل ئەبێت لە ئاستی چاو کەمێک نزمتر بێت.
٥- شاشەی بچوک زیانی زیاتری ئەبێت، بۆیە مۆبایلی شاشە گەورە هەڵبژێرە.
٦- فۆنتی نوسینەکانت با گەورە بێت، بۆ ئەوەی تەرکیز زۆر نەکەیت.
۷- زۆر لە نزیکەوە سەیری مەکە
۸- ماوەیەکی زۆر لەسەر یەک سەیری مەکە و ناوبەناو پشوو بە چاوت بدە.
۹- لە دوای سەعات ۱۱ی شەو تەماشای مەکە، چونکە چاوەکانت زیاتر وشک و ماندوو ئەکات.
۱۰- ئەگەر بۆ ماوەی دوو سەعات و زیاتر مۆبایلت بەکارهێنا قەترەی فرمێسک به كاربينه