نوێترین

recent

08/04/2019

مەسرور بارزانی: لەپێناو داخوازییەکانی هاووڵاتییان پێویستە پەلە لە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەت بکرێت






مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.

لەدیدارەکەدا  داو پێشهاتەکانی ناوچەکە و پێویستیی یەکڕیزی و تەبایی لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان تاوتوێ کرا.

لەو دیدارەدا مەسرور بارزانی ئاماژەی بە پێویستیی یەکڕیزیی گەلی کوردستان و بایەخدان بە بەرژەوەندیی گشتی دا و ڕای گەیاند، گەلی کوردستان شایستەی خزمەتکردنی زیاترە و نابێت بکرێتە قوربانیی ئەجێندای حزبیەوە.

هەر لەم سۆنگەوە تیشکی خستە سەر گفتوگوکانی پێکهێنانی‌ کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە لەپێناو دابینکردنی داخوازی و داواکاریی هاووڵاتییانەوە، پەلە لە هەنگاوەکان بکرێت.

لەبەرامبەردا رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان رۆڵی  بارزانی لە نزیککردنەوەی لایەنەکان بە کاریگەر و پێویست زانی و جەختی لە تەبایی و یەکڕیزی لە پێناو بەھێزبوونی زیاتری ھەرێمی کوردستان کردەوە و ھەروەھا ئاواتی سەرکەوتنی بۆ مەسروور بارزانی لە ئەرکی نوێیدا خواست و پاڵپشتی حزبەکەشی لە جێبەجێکردنی ئەرکە نیشتمانی و گشتییەکاندا راگەیاند.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085