وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم گواستنه‌وه‌ی كاتی "ته‌نسیب"ی فه‌رمانبه‌ران له فه‌رمانگه‌یه‌وه بۆ فه‌رمانگه‌یه‌كی تر بۆ دووساڵ درێژکردەوە.
به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم كه واژۆی رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره و له 16ی نیسانی 2019 ده‌رچوه، تێیدا هاتوه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم بڕیاریداوه ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی كاتی "ته‌نسیب" له فه‌رمانگه‌یه‌كه‌وه بۆ فه‌رمانگه‌یه‌كی تر له دوای یه‌ك ساڵ درێژ بكرێته‌وه بۆ دو ساڵ.
به‌پێى گشتاندى وه‌زاره‌تى دارایى ژماره 13 ساڵى 2014 له‌کاتى تهنسیبکردنى فه‌رمانبه‌ر له فه‌رمانگه‌یه‌که‌وه بۆفهرمانگهیهکى دیکە تا کۆتایى ساڵى دارایى که ده‌کاته 12مانگ، سه‌رجه‌م موچه و دهرماڵهکانى له فه‌رمانگه‌که‌ى خۆى بۆخه‌رج ده‌کرێت.
لە نوسراوەکەدا هاتوە، به‌ڵام بۆ ساڵى دارایى نوێ ئه‌و فهرمانگهیهى بۆى ته‌نسیب کراوه، له‌سه‌ر بنه‌مایى بڕوانامهیى دواین موچه، موچه‌که‌ى بۆخه‌رج ده‌کات، واته ته‌نها شایسته‌ى ئه‌و موچه و ده‌رماڵه‌یه ده‌بێت که له بڕوانامه و دواموچه بۆى هاتوه، نه‌وه‌کو ئه‌و موچه و ده‌رماڵانه‌ى له فه‌رمانگه بۆی ته‌نسیب کراوه بۆی خه‌رج ده‌کرێت.