نوێترین

recent

04/04/2019

مەلیک غازی، ئەو پاشایەی بە ڕووداوی هاتوچۆ، کۆچی دوایی کرد



و: فەرەیدون ئەحمەد پێنجوێنی.

لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لەساڵی 1939دا، مەلیک غازی، مەلیکی عێراق بەڕووداوێکی ناڕوونی هاتوچۆ، بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی، کۆچی دوایی کرد..
مەلیک غازی، ساڵی 1912 لە شاری مەککە لەدایکبووە، لە یازدەی سێپتەمبەری 1933دا سوێندی یاسایی خوارد و بوو بە مەلیکی شانشینی عێراق..
پاشایەتییەکەی نزیکەی شەش ساڵی خایاند و لەسەردەمی ئەمدا، ئەم کارە گرنگانەی جێبەجێکرد:
1/مامەڵەی دارایی بە دراوی ڕوپیەی هیندی قەدەغەکرد و دیناری عێراقی خستەبازاڕەوە..
2/ساڵی 1936پەخشی ئەزموونی ئێزگەی عێراق کرایەوە و لە 1937یش پەخشی فەرمیی ئێزگەکە دەستیپێکرد.. ساڵی 1939بەرنامە کوردییەکانی ئێزگەکەش کرایەوە..
3/کردنەوەی فڕۆکەخانەی بەسرە لە 24ی ئازاری 1938دا..
4/ دەرکردنی فەرمانی یاسایی ژمارە38 لەساڵی 1938دا تایبەت بە دامەزراندنی کۆمپانیای گواستنەوەی گشتی، کە پاسەکانی بە پاسی [مەسڵەحە] ناسراوبوو.
5/کردنەوەی بەنداوی شاری کوت لە 29ی ئازاری 1939دا..
مەلیک غازی، کوڕی مەلیک فەیسەڵی یەکەم و باوکی مەلیک فەیسەڵی دووەمە، کە لەبەر بچووکی تەمەنی خرایە ژێر چاودێریی عەبدولئیلاهی خاڵی، تا تەمەنی گەیشتە 18ساڵ و لەساڵی 1953دا بوو بە پاشای عێراق..
ساڵی 1958 کۆتایی بە دەسەڵاتی پاشایی هێنراو و حوکمی کۆماریی دەستیپێکرد..


سەرچاوە: پەیجی [الجزیرة العراق]...
Picsart-24-02-23-21-31-09-085