
له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان دوو پۆلیس له ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای نه‌ینه‌وا پشێویی و ئاڵۆزی دروستبوو، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش دەڵێت "ڕوداوه‌كه
بچوك بوه‌و گه‌وره‌كرا".
داود جندی كالۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای
نه‌ینه‌وا دەڵێت "پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ
1ی 4ی 2019، دوو پۆلیس كه یه‌كێكیان پاسه‌وانی سه‌یدۆ چه‌تۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌و
ئه‌وی دیكه‌شیان پاسه‌وانی عوێد جعێشی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه بۆته شه‌ڕیان".
راشیگەیاند:"به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی
ئه‌نجومه‌ن، نابێت هیچ پۆلیسێك بچێته شوێنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، ته‌نها به‌رپرسی
نوسینگه‌كان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان هه‌یه، به‌ڵام پاسه‌وانێكی عوێد جعێشی ویستویه‌تی
بچێته ژوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، به‌ڵام ڕێگری لێكراوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه شه‌ڕو
ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان هه‌ردولا ڕویداوه، ده‌ره‌نجامیش سه‌ری پاسه‌وانه‌كه‌ی سه‌یدۆ
چه‌تۆ شكاوه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه میدیا عیراقییه‌كان بڵاویانكردۆته‌وه،
له‌ئه‌نجامی شه‌ڕو پێكدادانی ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا چه‌ك به‌كارهێندراوه‌و
برینداریشی لێكه‌وتۆته‌وه.
به‌وته‌ی داود جندی كالۆ، "بابه‌ته‌كه گه‌وره‌كراوه،
ئه‌گه‌رنا شه‌ڕێكی بچوك بوه‌و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیشی به‌دوای خۆیدا نه‌هێناوه".