نا بۆ ده‌نگدان به بكوژانی كاوه گه‌رمیانی و سه‌رده‌شت عوسمان
نیاز عەبدوڵا
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنه‌كانیدا سوودی له پشتیوانیكردنی بنه‌ماڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی تیرۆركرا‌و به ده‌ستی پارتی و یه‌كێتی وه‌ر‌گرت، خانه‌واده‌ی خۆیشانده‌رانی شه‌هیدی له 17ی شوبات و رانییه و گه‌رمیان و كۆیه و هه‌ڵه‌بجه ... كردبووه نموونه‌ی باڵای تاوانكاری پارتی و یه‌كێتی، به‌كارهێنانی ده‌زگا ئه‌منییه حیزبییه‌كانی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانی بارزانی و تاڵه‌بانی كردبووه دروشمی رۆژانه‌ی.
بۆیه، شیرین ئه‌مین هاوژینی كاوه گه‌رمیانی كه به‌هۆی تیرۆری كاوه گه‌رمیانی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رگریكار له دۆسیه‌كه‌ی كاوه و ئازادی ناسرا، له‌گه‌ڵ دكتۆر شایان عه‌سكه‌ری كه به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ری له‌لایه‌ن دوو ئه‌ندامی ئاسایش و پاشان تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ری و داواكردنی 200 ملیۆن دینار و ده‌ركه‌وتنی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رگریكار له مافی پزیشكان ناسرا، كاندیدكرد بۆ په‌رله‌مان و بوون به په‌رله‌مانتار.
به‌ڵام داواكردن له هه‌ر یه‌ك له شایان عه‌سكه‌ری قوربانی ده‌ستی پارتی و شیرینی كاوه گه‌رمیانی قوربانی ده‌ستی یه‌كێتی بۆ ده‌نگدان به هه‌مان ئه‌و به‌رپرسانه‌ی پارتی و یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، كه رۆلیان هه‌بوو له كوشتن و هه‌ڕه‌شه و تاوان به‌رامبه‌ریان، هاوات بكوژانی سه‌رده‌شت عوسمان و كاوه گه‌رمیانی و سۆرانی مامه‌حه‌مه و ویداد حوسێن، شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ته‌واوی فراكسیۆنه‌كه له په‌رله‌مان.
پێویسته شیرین و شایان ئازایانه ده‌نگدان به ته‌واوی ئه‌و كاراكته‌ره بكوژ‌و به‌رپرسانه له تاوان و كۆمه‌ڵكوژی ره‌تبكه‌نه‌وه له حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به پێچه‌وانه‌وه ده‌نگدان و به‌شداری هه‌ر یه‌كێكیان له‌و پرۆسه‌یه كه ئامانج لێی چه‌سپاندنی حوكمڕانییه‌كی بنه‌ماڵه‌یی دیكتاتۆرییه، ده‌بێته په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش له مێژووییان و ته‌واوی ئه‌و به‌ڵێنانه‌شیان به‌تاڵ ده‌كاته‌وه كه له‌كاتی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به ده‌نگده‌رانی خۆیاندا.
