چوار بەرپرسی دیکەی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان وازهێنانیان لە حیزبەکەیان راگەیاند، ئەوەش دوای ئەوەی دوو رۆژ پێش ئێستا سێ ئەندامی سەرکرایەتی کۆمەڵ دەست لەکار کێشانەوەیان راگەیاندبوو.
کەمال ئەسکەندەر، حاجی محەممەد سماقوڵی، سەعدی مستەفا و کاروان خەلیل، کارگێڕانی مەڵبەندی هەولێری کۆمەڵی ئیسلامی لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا دەڵێن "لە بەرواری 21-4-2019ـەوە هیچ پەیوەندییەکی سیاسی و یاساییمان بە کۆمەڵی ئیسلامییەوە نەماوە".
ئەو چوار بەرپرسەی کۆمەڵی ئیسلامی دەشڵێن "لێرەوە پاڵپشتیمان بۆ هەر سێ سەرکردایەتییە دەستلەکارکێشاوەکەی حیزب دوپاتدەکەینەوە بۆ خزمەتکردنی پڕۆژەیەکی ئیسلامی سەربەخۆ".
کاروان خەلیل، کارگێڕی مەڵبەندی هەولێر کۆمەڵ رايگەیاند "ئێمە کە كارگێڕى مهڵبهندین له سنوورى شاری ههولێر، دەستلەکارکێشانەوەی خۆمان لە کۆمەڵی ئیسلامی راگەیاندووە".
بەگوێرەی زانیارییەكان ی وڵات زۆرینەی كادیرە دیارەكانی كۆمەڵی ئیسلامی لە هەولێر دەستیان لەكاركیشاوەتەوە، ئەوەش قەیرانی بۆ كۆمەڵی ئیسلامی دروستكردووە
