نوێترین

recent

18/04/2019

هادی عامری و ئەبو مەهدی موهەندیس لەگەڵ قاسم سولەیمانی لە خوزستان دەرکەوتن




هادی عامری، ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەگەڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران سەردانی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی خوزستان-یان کرد.

بەپێی چەند وێنەیەک کە لە میدیاکانی ئێران بڵاوکراونەتەوە، هادی عامری و ئەبومەهدی موهەندیس لەگەڵ قاسم سولەیمانی سەردانی پارێزگای خوزستانیان لە باشووری ئێران کردووە، کە بەهۆی لافاوەوە زیانی گەورەی بەرکەوتووە.

میدیای ئێران وێنەکانی سەردان و بەسەرکردنەوەکانیان بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکەن سەردانەکە ئەمڕۆ 18-4-2019 ئەنجامدراوە.

بەگوێرەی زانیاری ئاژانسی "ئیلنا"ی ئێرانی، سەردانەکە بۆ بەسەرکردنەوەی ئەو هاوکارییانە بووە کە بۆ خەڵکی زیانلێکەوتووی ناوچەکە نێردراوە و ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەیەک شۆڤڵ و ئامێری دیکە لە بەسرەوە گەیشتوونەتە ئەو ناوچانە بۆ رێگری لە لافاو و کەمکردنەوەی زیانەکان.

ماوەیەک پێش ئێستا لەکاتی بارانبارین و لافاوە گەورەکانی چەند پارێزگایەکی عەرەبنیشینی ئێران، ژمارەیەک هێزی حەشدی شەعبی رەوانەی ئەو ناوچانە کران و ئەوەش کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085