
٣ ھۆکار ھەیە کە نابێت گۆڕان قبوڵی بکات جێگرێکی تر بۆ سەرۆکی ھەرێم زیاد بکرێت
١-ڕێککەوتنی گۆڕان و پارتی ھیچ متمانەیەکی نامێنێت کە بە قەولی گۆڕانی گردەکە ئەمجارە پارتی وەعدی شەرەفی داوە و تەنانەت سوێندیان بە گۆڕی بارزانیش خواردوە کە خیانەت لە ڕێککەوتنەکە نەکەن.
ئەگەر زیادکردنی جێگر یان ئاڵوگۆڕی ئەو پۆستە لە نێوان گۆڕان و یەکێتیدا ڕوبدات بە فشاری پارتی کەواتە لە ھەر کات و ساتێک پارتی بیەوێت بێ گوێدانە بەڵێن و ڕێککەوتن ئەوە ئەکات کە لە بەرژەندی خۆیەتی نەک ئەوەی کە بە تەوافوقی ھەردو لایە.
٢-گۆڕان سەر زمان و بن زمانی باسی بە دامەزراوەیی کردنی دامودەزگای کوردستان و باسی سیستەم و موئەسەسەیە، چۆن ئەبێت بچێتەوە سەر ھەمان ئەو ھەڵسوکەوت و پۆست داتاشینە نایاسایی و نادەستوریەی پارتی و یەکێتی؟.
٣-لە ڕوی دارایەوە ئەوپەڕی گەندەڵیە کە لەم قەیران و بارودۆخە نالەبارەی کوردستان ڕازیبیت بە داتاشینی پۆستی زیادە کە ساڵانە ملیونێن دۆلاری بۆ خەرج دەکرێت و بە ھەدەر دەدرێت.
ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان ئەم ٣ ھۆکارە لەبەرچاو نەگرێت و ھەر ڕازیبێت بە زیاد کردنی یاریدەدەر یان جێگرێکی تر بۆ سەرۆکی ھەرێم، ئەوە باشترە چیتر خەڵک فریو نەدات و داواش بکات جێگرێکیش لە گۆڕان بۆ بارەگای بارزانی زیاد بکرێت.
