
به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان رايگه‌یاند: "قەرزێكی زۆری ئاو لای ھاووڵاتیانە و لەماوەی مانگی ئادارەوە خوێندنەوەی دووەم بۆ پێوەری زیرەك دەستیپێكردووە".
مه‌سعود كاڕه‌ش، به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان روونیكردەوە: "ئەگەر ھاوبەشە نافەرمییەكانی ئاو ھەژمار بكەێن، ھاووڵاتیان زیاتر لە 180 ملیار دیناری ئاو قەرزدارن".
گوتیشی: "لە مانگی 1ی ئەمساڵەوە دەست بە خوێندنەوەی پێوەری زیرەكی ئاوی ماڵان كراوە، لە كۆتایی مانگی 3 خوێندنەوەی دووەم بۆ پێوەرەكان كراوە".
