نوێترین

recent

07/04/2019

وڵات ناوی کاندیدانی پارتی بۆ وەزارەتی ناوخۆ و سامانە سروشتییەكان بڵاودەکاتەوە



بەبڕیاری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ،هیچ وەزیرێکی پارتی لە کابینەی هەشتەم دووبارە کاندیدناکرێتەوە لە کابینەی نوێ،بەرپرسێكی پارتیش ئاشکرای دە کات کە حزبەکەی بۆ به‌شداریكردن له‌ كابینه‌ی نۆیه‌مدا گۆڕانكاریی له‌ زۆربه‌ی پۆسته‌ وزارییه‌كانی پێشوودا ده‌كات، به‌تایبه‌تی ئه‌و وه‌زیرانه‌ی كه‌ چه‌ند كابینه‌یه‌كه‌ له‌ پۆسته‌كانیاندا به‌رده‌وامن و بۆ ئه‌مجاره‌ ئه‌وان ده‌گۆڕێن و خه‌ڵكی نوێ ده‌هێنرێنە پێشه‌وه‌”.

بەپێی زانیارییەکان پارتی تاوەکوو ئێستا کاندیدی دوو وەزارەتی یەکلاکردۆتەوە،ئەوانیش وەزارەتەکانی ناوەخۆ و سامانەسروشتییەکانە،

هەربەپێی زانیارییەکان،بۆ وەزارەتی ناوەخۆ نەهزەت علی بەرپرسی پێشوتری پاراستن و بۆ وەزارەتی سامانەسروشتییەکانیش د.نزار نەعمان سالم بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی‌ پۆستە
Picsart-24-02-23-21-31-09-085