نوێترین

recent

04/04/2019

10 ڕاستی لەسەر قاوە هەرگیز نەتبیستووە



وڵات _ کوردسات نیوز

قاوە یەکێکە لە پڕفرۆشترین بەرهەمەکان لە جیهاندا لەدوای نەوتەوە، بەشێکی سەرەکییە لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکانێکی زۆر و هەر لە سەدە کۆنەکانەوە بەکارهاتووە.

لەگەڵ ئەوەی قاوە بەرهەمێکی زۆر بەربڵاوە لەناو خەڵکدا بەڵام ڕەنگە هەندێک ڕاستی هەبێت هەرگیز نەتبیستبێت لەسەر قاوە، لەوانەش:

1_ ڕەچەڵەکی وشەی قاوە عەرەبییە و لە بنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ جۆرێکی شەراب.

2_ کەس دڵنیا نیە لەوەی یەکەمجار کێ قاوەی دۆزیوەتەوە.

3_ لەکۆندا دەنکە قاوەکان جوراوە و نەکراوە بە خواردنەوە.

4_ کۆنترین تۆمار کە قاوە تێیدا کرابێت بە خواردنەوە دەگەڕێتەوە بۆ یەمەن کە لە سەدەی ١٥ دا "سۆفی مۆنکس" شەوانە خواردوویەتییەوە بۆ ئەوەی تەرکیزی زیاد بکات و بتوانێت بەخەبەر بێت بۆ ئەوەی نوێژەکانی بکات.

5_ بۆ چەندین سەدە قاوە وەک خواردنەوەیەکی سەرەکی لە جیهانی ئیسلامیدا بەکارهاتووە.

6_ قاوە هەمیشە ڕێگایەکی گرنگ بووە بۆ کۆمەڵایەتی بوون و یەکەمجار لە قاهیرە ماڵی قاوە "قاوەخانە" کراوەتەوە خەڵک سەردانی قاوەخانەکەیان کردووە بۆ خواردنەوەی قاوە و گوێ گرتن لە گۆرانی و یاریکردن بە شەترەنج و باسکردنی ئەو بابەتانەی ئارەزووی دەکەن.

7_ قاوە لە مەکە قەدەغە کراوە چونکە پێی وتراوە "شەرابی عەرەبی" و دواتر لە سەردەمی عوسمانییەکاندا ئاسایی کراوەتەوە.

8_ لە کەنیسە ئۆرتۆدۆکسەکانی ئەسیوبیاشدا قاوە قەدەغە کراوە چونکە بە خواردنەوەیەکی "ئیسلامی" دایانناوە.

9_ بۆ یەکەمین جار لە سەدەی ١٦دا قاوە گەیشتە ئەوروپا.

10_ قاوە لە ڕێگای ڤینیسیاوە "ڤینیس – بوندوقییە" گەیشتۆتە ئەوروپا بەهۆی هەبوونی بازرگانی لەو شارەدا.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085