لەئێستادا پردی دەربەند مەترسی ڕوخانی لێ دەكرێت ، بەهۆی زۆربوونی ئاو ڕێگاكە بەشێكی زۆری داڕوخاوە، به‌شێك له‌چالاكانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى هۆشدارى ده‌ده‌ن به‌هاوڵاتیان له بۆنه‌كانى نه‌ورۆز و به‌هاردا ئه‌وڕێگه‌یه قه‌ره‌باڵغیه‌كى زۆرى ده‌كه‌وێته‌سه‌رده‌بێت هاوڵاتیان وگه‌شتیاران زۆر به‌وریاییه‌وه هاتوچۆى لێوه‌بكه‌ن.
باس له‌وه‌ده‌كرێت ئه‌و پرده له كاتى دروست كردنیدا چه‌ند پایه‌یه‌كى كه‌متر له‌ستانداردى خۆى بۆدروست كراوه‌وبه‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه حكومه‌تى هه‌رێم وئیداره‌ى شارى ڕانیه نه‌یان توانیوه وه‌ك پێویست له‌كاتى خۆیدا ئه‌وپرده نۆ‌ژه‌ن بكه‌نه‌وه.له ئیستاشدا به‌هۆى زۆرى ئاوى ده‌ربه‌ندى رانیه‌وه كه ئه‌گه‌رى پربونى به‌نداوى دووكان له‌كۆتاى مانگى (3)دا له‌ئارادایه مه‌ترسیه‌كانى روخان وتێكچوونى پرده‌كه زیاد ده‌كات ، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ردووبه‌رى پرده‌كه چەو و لم پڕكراوه‌ته‌وه زۆرى ئاوى به‌نداوه‌كه بۆته‌هۆى خراپ بوونى ڕێگه‌كه.
چالاكانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى داواش ده‌كه‌ن بۆسه‌لامه‌تى گیانى هاوڵاتیان و ڕونه‌دانى كاره‌ساتى دڵته‌زێن هاوڵاتیان وگه‌شتیاران خۆیان له وڕێگه‌یه به‌دووربگرن و ڕێگای جێگرەوەکان بۆ هاتووچۆ بەکار بهێنن.
چه‌ند وینه‌یه‌كى پردى ده‌ربه‌ند

