لێژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان له 15 لێژنه
ده‌بنه 19 لێژنه و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ دابه‌شكردنی
لێژنه هه‌میشییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان فراكسیۆنه‌كانیش،
پارتی سه‌رۆكایه‌تی حه‌وت لێژنه‌ی به‌ركه‌وتووه، كه بریتین له: یاسایی، پێشمه‌رگه،
په‌روه‌رده، ته‌ندرووستی، شه‌هیدان، په‌یوه‌ندییه‌كان و ناوچه كوردستانییه‌كان.
یه‌كێتییش سه‌رۆكایه‌تی سێ لێژنه‌ی پێدراوه،
كه لێژنه‌كانی دارایی، شاره‌وانی و رۆشنبیرین.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش سه‌رۆكایه‌تی هه‌ردوو لێژنه‌ی
سامانه سرووشتییه‌كان و ده‌ستپاكی و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش سه‌رۆكایه‌تی هه‌ردوو لێژنه‌ی
كشتوكاڵ و ئه‌وقافی به‌ركه‌وتووه.
سه‌رۆكایه‌تی لێژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیش،
به‌ر پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی كلدۆ ئاشوور كه‌وتووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌نها فراكسیۆنه‌كانی
یه‌كگرتووی ئیسلامی و نه‌وه‌ی نوێ، سه‌رۆكایه‌تی هیچ لێژنه‌یه‌كیان به‌رنه‌كه‌وتووه.
ئەوەش لەکاتێکدایە ھەفتەی ڕابردوو پشکی فراکسیۆنەکانی لە سەرۆکایەتی لیژنەکانی پەرلەمان دیاریکران و فراکسیۆنی نەوەی نوێش ڕایگەیاند، بەھۆی بێ بەشکردنیان لەئەندامییەتی لە لیژنە ھەستیارەکاندا بڕیاریانداوە وەک ھەڵوێستێک پۆستەکانی سەرۆکایەتی لیژنەکان ڕەتبکەنەوە و بیدەنە فراکسیۆنی کۆمەڵ.
