كۆبونهوهی شاندی پارتی و یهكێتی لە سلێمانی كۆتاییهات، بڕیارە دوای جەژنی نەورۆز کۆبونەوەکانی نێوان هەردو حزب بەردەوام بێت.
دوای کۆتاییهاتنی کۆبونەوەکە دڵشاد شەهاب، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتی بەکورتی بۆ رۆژنامەنوسان دوان، بەڵام ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەیان ئاشکرانەکرد.
بەرچاومان زۆر رونە بەرامبەر ئەو ئاڕاستەیەی لەبەردەمماندایە
لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتی لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا رایگەیاند، "بەرچاومان زۆر رونە بەرامبەر ئەو ئاڕاستەیەی لەبەردەمماندایە و لێکتێگەیشتنی زۆر باشمان هەبوە، کۆبوونەوەکانمان بەردەوام دەبن".
ئەم کۆبونەوەیە یەکێک بو لە کۆبونەوە هەر سەرەکەوتوەکان
هاوکات دڵشاد شەهاب، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا رایگەیاند، "ئەم کۆبونەوەیە یەکێک بو لە کۆبونەوە هەر سەرەکەوتوەکان، چونکە زۆر بە راشکاوی تەرجەمەکردنی ئەو رێکەوتنە سیاسیە وە رەنگدانەوەی لە بەشداریکردنێکی کارای بەیەکەوە کارکردن لە کابینەی نوێی حکومەتی تێدا کرا".
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای جەژنی نەورۆز کۆبونەوەکانیان لەگەڵ یەکێتی بەردەوام دەبێت لەبارەی پکش و بەرکەوتەی هەردولا لە کابینەی نۆیەمی حکومەت.