لە کۆمەڵگای خانەسوری شەنگال شاندێکی سەربازی عێراق و بەرپرسانى یەبەشە لە کۆبوونەوەدان.
کۆبوونەوەکەى نێوان یەبەشە و شاندە عێراقییەکە بە سەرپەرشتى زەردەشت شەنگالی فەرماندەی گشتى یەبەشە و نەجمدین جبوری فەرماندەى ئۆپراسینەکانی نەینەوای سوپای عێراقە.
رۆژی ڕابردوو، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی سوپای عێراق لە بەیانامەیەکدا ڕایگەیاند، چوار کەس لەسوریاوە هاتوون بۆ گوندی حەساویک لە شەنگال و لەلایەن کەمینێکی سوپای عێراقەوە گەمارۆ دراون، هێزەکانی یەبەشەش هاتوون بەهانای ئەو کەسانەوە و پێکدادان لەنێوان هەردوولا ڕوویداوە.
ئەمە لە کاتێکدا شەوی (١٧ی ئازاری ٢٠١٩) لە ئەنجامی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان سوپای عێراق و یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال دوو کەس کوژراون و ٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.
