نوێترین

recent

19/03/2019

دزى بارهه‌ڵگره‌كانى هه‌ولێر ده‌ستگیركران

پۆلیسی هەولێر باندێکی دزینی بارهەڵگری دەستگیرکرد، باندەکە لە چەند مانگی رابردوو زیاتر لە پێنج بارهەڵگریان دزیوە و لە ناوچەکانی دیکەی عێراق فرۆشتوویانەوە.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر راگەیاند:" مانگێکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە  دزینی چەند ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر، دەرکەوت باندێکی چوار کەسی لە پشت دزینی ئەو بارهەڵگرانەن".
ڕاشیگه‌یاند "پۆلیس و ئاسایشی هەولێر توانیویانە هەرچوار تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە".

بەپێی زانیاری پۆلیسی هەولێر ''دوو لە بارهەڵگرە دزراوەکان تابلۆی هەولێری هەبووە و سێیەکەی دیکەش تابلۆی شارەکانی دیکەی عێراقی پێوە بووە، تۆمەتبارانیش بەپێی ماددەی 443ـی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون''.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085

بڵاوکراوەکانی هەفتە