نوێترین

recent

02/03/2019

یەكێتی داوای پۆستەكەی هەڤاڵ ئەبوبەكر دەكاتەوە



سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت كە ڕێكەوتنەكەی یەكێتی و گۆڕان سالێكی بەسەردا ڕۆشتووە و كاتی ئەوە هاتووە، گۆڕان پۆستی پارێزگاری سلێمانی ڕادەست بكاتەوە.

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت" نزیكەی ساڵێك تێپەڕیووە بەسەر ئەو وادەیەی كە پێویستبوو بزوتنەوەی گۆڕان پۆستی پارێزگاری سلێمانی تێدا ڕادەستی یەكێتی بكردایەوە، یەكێتی "ئیلتیزامی" كرد بەو بەروارەوەلەكتی خۆید دوو ساڵەكەی دا بە گۆڕان، بەڵام بابەتی پۆستی پارێزگاریش نەبێت هەردەبێت پێداچونەوە بەو ڕێكەوتنە بكرێت چونكە ماوەیەكی بەسەرچووە یەكێتی لەكاتی خۆیدا پابەند بوو بە ماوەكەی خۆی".

ئازاد محمد ئەمین بۆ دەنگی ئەمریكا ووتی" ڕێكەوتنەكە تەنها بۆ پۆستی پارێزگار نەبووە بەڵكو بۆ كۆی دابەشكاریەكە بووە لە حكومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی، بەڵام نایشارمەوە من وەك سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا وە وەك كادیرێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان تا ئێستا هیچ نوسراوێكی فەرمیم بۆ نەهاتووە بەڵام خۆی دیارە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەهەموو ڕێكەوتنەكانیدا هەم ئەو ڕێكەوتنەی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆی لایەنەكان هەیەتی پێداچونەوەی پێدابكات كەهەیبووە لەڕابردوودا."

وتیشی" بابەتی پۆستی پارێزگاریش دەبێت پێداچونەوە بەو ڕێكەوتنە بكرێت چونكە ماوەیەكی بەسەرچووە یەكێتی لەكاتی خۆیدا پابەند بوو بە ماوەكەی خۆی، یەكێتی و گۆڕان دەبێت پێكەوە پێداچونەوە بكەن بەو ڕێكەوتنە ئەگەرچی گۆڕان تاك لایەنە لای خۆیەوە ڕێكەوتننامەی دەباشانی هەڵپەساردووە."

لە هەمان کاتدا د. هەڤاڵ ئەبو بەکر پارێزگاری سلێمانی دەڵێت :- "شتیک نییە بەناوی کۆتایی هاتنی وادەی پۆستی پارێزگاریمەوە و ئەوەی باس دەکرێت نایاساییە".

Picsart-24-02-23-21-31-09-085