نوێترین

recent

31/03/2019

ڕۆژنامەنوسێك : یەکجار بەئاوی باران خۆت بشۆ، هەمیشە دووبارەی دەکەیتەوە



پشتیوان محەمەد : ڕۆژنامەنووس 

داوایەکی برایانە، خودای گەورە بارانی بە پیرۆزو ڕەحمەت لەقورئانی پیرۆز ناوبردووە، هاوکات زۆرجاریش وەکو تۆڵەسەندنەوە بەرامبەر بێباوەڕان و تاوانی زۆرەوە ناردووەو بەباران لەناوی بردوون، دەکرێت ئێمە جگە لەسودی ئیمانی و گەڕانەوە بۆلای خوا و ڕەزو باخ و کشتوکاڵ، سودی بۆ دەرمانیش لێ وەربگرین، وەک لەڕابردوودا دەوترا باراناوی مانگی چوار(نیسان) بۆ شەوکوێری باشە، لەو چوار چێوەیەدا بەهیوام لایەنی کەم ساڵانە هەرکەسەو لای خۆیەوە باراناو بگرێت و وەک دەرمان و پاش پاڵاوتنی بەکاری بهێنێت، دڵنیام سودی باشی لێ وەردەگیرێت، دەتوانرێت بۆ خۆشۆردنیش سودی باشی لێوەربیگرێت، یەکجار ئاوی باران بگرەو خۆتی پێبشۆ، بێگومان دەیانجار دووبارەی دەکەیتەوە.
ئەمەش چەند بەڵگەیەک لەقورئانی پیرۆز، لەبارەی بارانەوە.
تێبینی، ئاوی باران دەیان سودی تەندروستی بۆ مرۆڤ هەیە، دەکرێت کەسانی پسپۆڕ، توێژینەوەی لەبارەیەوە بکەن.
47) وَهُوَ الَّذِي أَرْسَلَ الرِّيَاحَ بُشْرًا بَيْنَ يَدَيْ رَحْمَتِهِ ۚ وَأَنزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً طَهُورًا (48)الفرقان
وَنَزَّلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً مُّبَارَكًا فَأَنبَتْنَا بِهِ جَنَّاتٍ وَحَبَّ الْحَصِيدِ (9)ق
 اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَأَنزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجَ بِهِ مِنَ الثَّمَرَاتِ رِزْقًا لَّكُمْ ۖ وَسَخَّرَ لَكُمُ الْفُلْكَ لِتَجْرِيَ فِي الْبَحْرِ بِأَمْرِهِ ۖ وَسَخَّرَ لَكُمُ الْأَنْهَارَ (32)ٳبراهیم
وَاللَّهُ أَنزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَحْيَا بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً لِّقَوْمٍ يَسْمَعُونَ (65)البقرە
تێبینی/من هیچ شارەزاییەکم لەئایندا نییەو وەکو خۆم جاروبار ئاوی باران دەگرم...
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەك.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085