
بەپێی زانیارییەکانی دەست "وڵات نێت" کەوتووە بڕیاره پاش
ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ر دوو شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان، رێككه‌وتنێك واژۆ بكه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پارتی و گۆڕان ئه‌رێنییه، گرێكوێره‌كان كراونه‌ته‌وه، له‌سه‌ر
كه‌ركووك و به‌ركه‌وته‌كانی یه‌كێتی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته
رێككه‌وتن و بڕیاره وه‌ك ئه‌وه‌ی له نێوان پارتی و گۆڕان كرا، یه‌كێتی و پارتی‌یش
رێككه‌وتنێكی واژۆ بكه‌ن".
ئەمرۆ شاندی مەكتەبی سیاسیی پارتی، گەیشتە بارەگای
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە ھەولێر، ئێستا لەگەڵ یەكێتی لە كۆبوونەوەدان. بە گوێرەی
زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكەدا ھەردوولا پڕۆژە
و ھەوڵەكانیان بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت و دۆسیەی كەركووك تاوتوێ دەكەن،
كە پێدەچێ كۆبوونەوەكە تا راددەیەك یەكلاكەرەوە بێت و ھەردوولا بۆ گەیشتن بە رێككەوتن
دەربارەی دۆسیە ناكۆكەكان، بڕیار بده‌ن.
شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان پێكھاتوون
لە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی، مەسرور بارزانی، كاندیدی پارتی بۆ پێكھێنانی
كابینەی نوێی حكوومەت، فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی و ھۆشیار زێباری، ئازاد
بەرواری، رۆژ نوری شاوێس، مەحموود محەمەد و جەعفەر ئیمینكی، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی،
له‌گه‌ڵ دڵشاد شەھاب، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی.
شاندی یەكێتیش پێكھاتوون لە كۆسرەت رەسوڵ، جێگری
سكرتێری گشتیی یه‌كێتی، حاكم قادر حەمەجان، ئەرسەلان بایز، عیماد ئەحمەد، قوباد تاڵەبانی،
جەعفەر شێخ مستەفا، عومەر فەتاح، سەعدی ئەحمەد پیرە، لەتیف شێخ عومەر، عەندنان حەمە
مینە، رزگار عەلی و لاهوور جه‌نگی.
پێشتر وڵات نێت تەواویی ئەم زانیاریانە بڵاو کردبۆوە.